شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، كاریگه‌ی شه‌پۆلی گه‌رمای به‌تین له‌سه‌ر انوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی راپه‌ڕین و سۆران و به‌شێك له ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبەی پێنجشەممه، کاریگەری شەپۆلی گەرمای بەتین لە سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و ناوەڕاست و باکوری گەرمیان کەم ئەبێتەوە و پله‌كانی نزیکه‌ی 2 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
وتوشیه‌تی، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و سەنتەری پارێزگای هەولێرو کەرکوک و ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای گەرمیان ا وەک ئەمرۆ بەجێگیری ئەمێننەوە و لەوانەیە لەهەندێك شوێنیش‌دا بەرزتر لە ئەمڕۆ بن.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: سلێمانی 42 پلە، هەولێر 47 پلە، دهۆک 46 پلە، هەڵەبجە 44 پلە، کەرکوک 48 پلە، گەرمیان 50 پلە، راپەرین 44 پلە، سۆران 43 پلە، زاخۆ 45 پلە.