مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی: بێ جیاوازی‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق بكرێت
  2026-07-30       43       

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كۆبونه‌وه‌و هه‌ردولا هاوڕا بون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە محەمه‌د حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، هەردولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەردولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×