ته‌قینه‌وه له ماڵێكدا له شارۆچكه‌ی حاجیاوای سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین رویدا. ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ڵێت، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سێ كه‌سیش برینداربون.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ته‌قینه‌وه له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی کفرەدۆڵ له شارۆچكه‌ی حاجیاوا رویدا كه تاوه‌كو ئێستا سروشتی ته‌قینه‌وه نه‌زانراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، "بەداخەوە بەهۆی ڕوداوی تەقینەوەکەی قەزای حاجیاوا 3 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 3ی تریش برینداربون."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوانیان منداڵن و یه‌كێكیان ئافره‌ته‌و هه‌ر سێ برینداره‌كه‌ش ئافره‌تن.
برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.