رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی كۆڵبه‌ریدا له سنوری باشماخ به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی دوای سێ رۆژ راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی مادیح كرمانی، رۆژی سێشه‌ممه 28ی ته‌مموز لە سنوری باشماخی مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسه‌وانی سنوریی ئێران و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان كه قسه‌یان بۆ رێكخراوه‌كه كردوه، ئەم کۆڵبەرە لە بەشی سەرییەوە فیشەکی بەرکەوتوە. دوای تەقەکردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەرمەکەی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوه‌و بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەکیان لەسەر چاره‌نوس و شوێنی ڕاگرتنی تەرمەکەی نەبوه.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە داوایان لە بنەماڵەی ئه‌و كۆڵبه‌ره کردوە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی نەخۆشخانەی بوعەلی بکەن و بنەماڵەکە دوای ئەم پەیوەندییە لە گیانبەختکردنی کوڕەکەیان ئاگاداربونەتەوە.
مادیح کرمانی، خێزاندار، باوکی دو منداڵ، خەڵکی گوندی "خێرئاوا" و دانیشتوی شاری مەریوان بوه.