سێ پارێزەر پەیامێکی بەپەلە ئاڕاستەی کادران و لایەنگران و دهنگدهرانی حزبەکانی دەسەڵات دەکەن و دهڵێن "ئەمەی ئەم دو حیزبە بە خەڵکی دەکەن لە گرانکردنی نرخ و نەبونی هەلی کار و نەبونی موچە، هیچ دوژمنێکی کورد بەم میللەتەی نەکردوە." و داوایان لێدهكهن، لهبهرامبهر ئهمانهدا دهنگ ههڵبڕن، چونكه "بێدەنگیتان بەشداریکردنە لە ستەم."
ئاوێنه: كاردۆ رهزا، محهمهد مهعروف و كارزان فازڵ، سێ پارێزهر، له پهیامێكی بهپهلهداكه ئاڕاستهی کادران و لایەنگران و دهنگدهرانی ههردو حزبی دهسهڵاتداریی ههرێمی كوردستانیان كردوه، دهڵێن "ئێوە و هەمو کەسێکیش دەزانێت بەرپرسی سەرەکی لە زۆنی سەوز یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە زۆنی زەرد پارتی دیموکراتی کوردستانە کە هەردوکیان پێکهێنەری سەرەکی حوکمەتی هەرێمن، تکایە بۆ مێژوی خۆتان ئەمەی ئەم دو حزبە بە خەڵکی دەکەن لە گرانکردنی نرخ و نەبونی هەلی کار و نەبونی موچە، هیچ دوژمنێکی کورد بەم میللەتەی نەکردوە، لەکۆتا پێشهاتی بڕست بڕی سەرشانی خەڵک گرانکردنی نرخی سوتەمەنییه."
ئهو سێ پارێزهره دهشڵێن "ئەرکی ئەخلاقی و نیشتیمانی و ئایینی و حزبی هەر یەکێک لە ئێوەیە لەم کاتەدا چاو لە دەستکەوت و مەصلەحەتی شەخصی خۆتان بپۆشن ڕو بکەنە حزبەکانتان بەدەنگی بەرز پێیان بڵێن: بوەستن. چونکە ئەوەی ئەم دو حیزبە دەیکەن بە پشتیوانی ئەو بنکە جەماوەریەیە کە ئێوە بۆتان پێکهێناون."
سێ پارێزهرهكه جهختیش دهكنهوه "بەپێچەوانەوە بێدەنگیتان لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمە نیشانەی پرسیاری گەورە لەسەر ئەخلاقی تاک بە تاکتان دادەنێت دەبنە بەشێک لەو ستەمەی لەخەڵکی دەکرێت دواتر مێژو ڕەحم بە کەس ناکات."
دهقی پهیامهكه:
دوا هەنسک و ناڵەی نیشتیمان..
پەیامێک بۆ هەمو ئەو خوشک و برا ئازیزانەی ئەندام و بەرپرسی حزبی و حوکومی و دەنگدەر و لایەنگر و کادیری هەردو حزبی دەسەڵاتدارن لە هەرێمی کوردستان..
کەس و کاری شەهیدانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار
پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار
هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای هەردو حیزبی دەسەڵاتدار
چەک بەشان و هێزەچەکدارەکانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار
ئەی ئەوانەی ئەگەر بە پۆستێکی فەیسبوکیش بێت لە کاتی دەنگداندا پرۆفایلەکانتان کردوە بە ئاڵای ئەم دو حیزبە
ئەی ئەوانەی بە شانازیەوە وێنە لەگەڵ بەرپرس و کارلەدەستانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار دادەنێن لە سۆشیال میدیا
بەڕێزان ئێوە و هەمو کەسێکیش دەزانێت بەرپرسی سەرەکی لە زۆنی سەوز یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە زۆنی زەرد پارتی دیموکراتی کوردستانە کە هەردوکیان پێکهێنەری سەرەکی حوکمەتی هەرێمن،
تکایە بۆ مێژوی خۆتان ئەمەی ئەم دو حیزبە بە خەڵکی دەکەن لە گرانکردنی نرخ و نەبونی هەلی کار و نەبونی موچە هیچ دوژمنێکی کورد بەم میللەتەی نەکردوە، لەکۆتا پێشهاتی بڕست بڕی سەرشانی خەڵک گرانکردنی نرخی سوتەمەنییه.
ئەرکی ئەخلاقی و نیشتیمانی و ئایینی و حیزبی هەر یەکێک لە ئێوەیە لەم کاتەدا چاو لە دەستکەوت و مەصلەحەتی شەخصی خۆتان بپۆشن ڕو بکەنە حیزبەکانتان بەدەنگی بەرز پێیان بڵێن بوەستن چونکە ئەوەی ئەم دو حیزبە دەیکەن بە پشتیوانی ئەو بنکە جەماوەریەیە کە ئێوە بۆتان پێکهێناون بە پێچەوانەوە بێدەنگیتان لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمە نیشانەی پرسیاری گەورە لەسەر ئەخلاقی تاک بە تاکتان دادەنێت دەبنە بەشێک لەو ستەمەی لەخەڵکی دەکرێت دواتر مێژو ڕەحم بە کەس ناکات.
کاردۆ رضا
محمد معروف
کارزان فاضل