"داهاتی ئەم مانگه‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 10 ملیار دینار زیادی كردوه‌"
  2026-07-31       56       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم مانگه‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 55.4 ملیار دیناره‌و ئه‌وه‌ش له‌ چاو مانگی رابردو زیاتر له‌ 10 ملیار دینار زیادی كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم مانگه‌ی سلێمانی زیاتر لە 55 ملیارو 406 ملیۆن و 270 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 41 ملیارو 546 ملیۆن و 541 هەزار دیناری واتە 75%ی نەختینەیەو هەروەها 12 ملیارو 845 ملیۆن و 36 هەزار دیناری واتە 23%ی بەشێوەی چەكەو 1 ملیارو 14 ملیۆن و 450 هەزار دیناری واتە 2%ی مه‌قاسه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م مانگه‌ی سلێمانی له‌چاو مانگی رابردو، زیاتر له‌ 10 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 7.67% زیادی كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×