به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له‌گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر هاوڵاتیه‌كی كوشت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت، "روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی خوێنداری بوه".
ئاوێنە: پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له ڕوداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر، هێزه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌ره‌و شاری دهۆك هه‌ڵهاتوه، تیمه‌كانی به‌دواداچون ڕاسته‌وخۆ ده‌ستبه‌كار بون، له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ڕوداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خوێنداری بوه، له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رده‌وامن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه كه‌سێك كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایڤی تیكتۆكی كردۆته‌وه و له‌ناو كۆڵانێكدا له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر رێده‌كات، له‌وكاته‌دا ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه گیانله‌ده‌ستده‌دات.