دوکاندارێک لەکاتی چوونی بۆ مزگەوت کوژرا
  2026-08-01       145       

بەگوێرەی میدیای پارتی، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی کەلار، دوکاندارێک کوژراوە و هۆکارەکەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە.


ئاوێنە: میدیایەکی نزیک لە پارتی لەبارەی هۆکاری کوشتنی پیاوێک دەڵێت "کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی قەزای کەلار، بەهۆی دەستڕێژێکی گولـلەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو".

بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە لەدایکبووی ساڵی 1975ـە و لەناو بازاڕی کەلار دوکانی کوتاڵفرۆشیی هەبووە، لەکاتی چوون بۆ نوێژی عەسر تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

لایخۆیەوە ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ئاشکرایکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە چەند فیشەکێک بەر جەستەی کەوتووە و برینەکەی زۆر سەخت بووە، بەڵام دۆخی تەندروستیی کەسە بریندارەکە جێگیرە و تەنیا فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە".

ئەو میدیایە لەزاری شایەتحاڵانەوە لەناو بازاڕەکەوە رایدەگەیەنێت، کە هۆکاری دروستبوونی شەڕەتەقەکە و کوژرانی ئەو هاوڵاتییە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×