بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێک بە بەکارهێنانی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شارەکانی سلێمانی و هەولێری کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، بە ئاسمانەوە خراونەتە خوارەوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، بهرهبهیانی ئهمڕۆ دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەیشتونەته ئاسمانی سلێمانی و یەکێکیان ئاگری لێکەوتەوە کە دواتر کۆنتڕۆڵکرا.
ههروهها لە هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگری "سیرام" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەناوبرد، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگەیەنێت.
ئەو هێرشانە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا دێت کە سەدان سەرباز و سیستەمی بەرگری ئاسمانی گەورەیان تێدایە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاودا کە 72 کاتژمێری خایاند.
ماڵپهڕی ئهلمۆنیتۆر لهزاری سەرچاوەکان بڵاویكردهوه، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت، کە موشەک، درۆن و کەرەستە ئاسمانییەکانی دیكهی نەیار دەدۆزێتەوە و تێکیان دەشکێنێت، پێشتر لە بنکە سەربازییەکە گوازراونهتهوه، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخەنەڕو.
ئاماژهی بهوهشكردوه، کشانەوەکە هەفتەی رابردو دەستی پێکردوە و بەردەوامە و زۆرینەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە قورسەکانیان كشێنراونهتهوه، سەرچاوەکان دهڵێن، "هەمو پاتریۆتە دژە موشەکەکان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و سیستمی دیكهی بەرگریی لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە".
بەرپرسانی ناوخۆیی کشانەوەکەیان بە ئاسایی و هاوتەریب لەگەڵ پابەندبونی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی سەرجەم هێزەکانی لە عێراق تا مۆڵەتی 30ی (ئەیلول/9) کە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، وەسف کرد.