ئه‌رشه‌د ساڵحی داوا له‌ زه‌یدی ده‌كات هێزه‌ فیدراڵییه‌كان له‌ كه‌ركوك و خورماتو بهێڵێته‌وه‌
  2026-08-08       92       

ئەرشەد ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات، هێزه‌ فیدراڵییه‌كان له‌ كه‌ركوك و خورماتو بهێڵێته‌وه‌و ده‌شڵێت، نابێت هیچ هەنگاوێک بنرێت كه‌ ببێتە مایه‌ی گەڕانەوەی گرژی بۆ ئەم ناوچانە.

ئاوێنه‌: ئەرشەد ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو هەواڵانە دەکەین کە باس لە ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری لە دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاكانی کەرکوک و سەڵاحەدین دەکەن و جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە دەکەینەوە کە بە قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکانمان بەدەستهاتوە.

وتوشیه‌تی، داوا لە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین بەردەوامیی بە مانه‌وه‌ی هێزە فیدراڵییەکان بدات لە قەزای خورماتو و پارێزگای کەرکوک، هەروەها بەردەوامیی بدات بە سەپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر تەواوی سنورە ئیدارییەکاندا، بەجۆرێک کە پاراستنی سەرجەم هاوڵاتییان و بەهێزکردنی شكۆی دەوڵەت و سەروەریی یاسا مسۆگەر بکات.

ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، متمانه‌مان به‌ دانایی سەرکردایەتیی عێراق و پەرۆشییان هه‌یه‌ كه‌ هیچ هەنگاوێک نانێن ببێتە مایه‌ی گەڕانەوەی گرژی بۆ ئەم ناوچانەو جەخت دەکەینەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی کەرکوک و خورماتو دەبێت وەک ئه‌وله‌ویه‌تێكی نیشتمانی بمێننەوە.

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×