ئەم مانگەش کێشەی نەختینە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەخات
  2026-08-25     

لەگەڵ گەیشتنە ڕێکەوتی ۲٥ـی ئابی ۲۰۲٦، تاوەکو ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەستی پێ نەکردووە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی پێشوو پرۆسەکە ڕووبەڕووی دواکەوتن دەبێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی «شەفەق نیوز» کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ئەم مانگە دوادەکەوێت و پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا، یاخود لەگەڵ دەستپێکی مانگی داهاتوودا (ئەیلوول) دەست بە پرۆسەی دابەشکردنەکە بکرێت.

هەمان سەرچاوە هۆکاری ئەم دواکەوتنەی بۆ «کەمیی نەختینەی دارایی (سیولە)» گەڕاندووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە بەوهۆیەوە تەواوکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە، پێویستی بە چەند ڕۆژێکی زیاتر دەبێت لە وادەی ئاسایی خۆی.

جێی باسە، لە مانگی ڕابردووشدا دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و لە ژمارەیەک لە شارەکاندا، بەتایبەت لە بەغدای پایتەخت، بەشێک لە فەرمانبەران بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

لەلایەکی دیکەوە و سەرەڕای ئەم دواکەوتنانە، بەرپرسانی دارایی و حکوومەتی عێراق جەخت دەکەنەوە کە بودجە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بۆ تەواوی ساڵی ۲۰۲٦ مسۆگەر کراون و لە ڕووی دابینکردنەوە هیچ کێشەیەکی بنەڕەتی لە مووچەدا نییە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×