ده‌م پارتی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای چواچێوه‌: ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ به‌دیهات
  2026-08-10       77       

ده‌م پارتی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای  چوارچێوه‌ی "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتویی کۆمەڵایەتی" له‌ په‌رله‌مانی توركیا به‌ "ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ" بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ناوده‌بات و ده‌شڵێت، ئاشتی، دیموکراسی و یه‌كسانی لەم خاکەدا دەکەینە واقعێكی هه‌میشه‌یی.

ئاوێنه‌: ده‌م پارتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ سه‌كۆی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه‌، وتویه‌تی "لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا کە پڕۆسەیەکی مێژوییە، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ به‌دیهات. پڕۆژه‌یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتویی کۆمەڵایەتی" لە دانیشتنی گشتیی پەرلەماندا بە 468 دەنگ پەسەندکرا."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئومێدەوارین ئەم یاسایە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بە سود بێت."

ده‌م پارتی وتوشیه‌تی "سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ئەو پەرلەمانتار و ئەکتەرە سیاسییانە دەکەین کە بە ڕەخنە و پێشنیارەکانیان بەشدارییان کرد."

له‌ كۆتاییشدا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ "لە پێناو گەلانی تورکیا و ناوچەکەدا، لەم ساتەوە باری سەر شانمان لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا قورستر بوە. بە درککردن بەم ڕاستییە درێژە بە به‌رخۆدانمان دەدەین و ئاشتی، دیموکراسی و یه‌كسانی لەم خاکەدا دەکەینە واقیعێكی هه‌میشه‌یی."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×