وته‌بێژی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆرماڵی 750 دیناری له شه‌وی رابردوه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و له ئێستادا 13 به‌نزینخانه له‌ناو سه‌نته‌ری سلێمانی ئه‌و جۆره به‌نزینه دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌نیازیشن ژماره‌ی به‌نزینخانه‌كان زیاتر بكه‌ن.
ئاوێنه: سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ میدیای یه‌كێتی رایگه‌یاند، له شه‌وی رابردوه‌وه به‌نزینی 750 دیناری گه‌یشتۆته كۆگاكانیان و له به‌یانی زوی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان كردوه به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا.
وتیشی، ئێستا له‌ناو سه‌نته‌ری سلێمانی 13 به‌نزینخانه به‌نزینه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌نیازیشین زیاتریان بكه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌ئێستاشدا هه‌مو سه‌نته‌ری قه‌زاو ناحیه‌كان به‌نزینیان بۆ ده‌ڕوات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌نیازن ژماره‌ی به‌نزینخانه‌كان كه به‌نزینی 750 دیناری نۆرماڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن له‌م سنوره بكه‌نه 50 به‌نزینخانه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بڕی پێویستی به‌نزین هه‌یه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی به‌نزیخانه‌كان، وتی، به‌ڵێ چونكه له ئێستادا به‌رده‌وام به‌نزینمان بۆ دێت و ئه‌و بڕه‌یشی كه هاتوه، بڕێكی زۆر باش بوه.
ئه‌و هیواشی خواست ئه‌مه كۆتایی به قه‌یرانی به‌نزین بهێنێت.
له‌باره‌ی كوالێتی به‌نزینه‌كه‌ش وتی، ئەم بەنزینە بەنزینێکی نۆرماڵە، بەپێی مواسەفاتی سامانە سروشتییەکانە، ئۆکتانی لەسەرو 91ه‌وه‌یه، هیچ کێشەیەکی نییە، وەک بەنزینێکی نۆرماڵ، بەڵام نا‌توانیت وەک سوپەر بەکاری بهێنیت.