دابەشکردنی بەنزینی لە رێگەی کارتی سووتەمەنی بە تەواوی رادەگیرێت
  2026-08-15       54       

میدیای نزیک لە پارتی بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە دابەشکردنی بەنزینی حکومی لەرێگەی کارتی سووتەمەنی (کۆبۆن) بە تەواوی رادەگیرێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە کەناڵی کوردستان24 لەرێگەی سەرچاوە ئاگادارییەکانییەوە رایگەیاند "لە سبەینێوە هیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی لە رێگەی کارتی سووتەمەنی یان کۆبۆن دابەش ناکات".

ئاماژە بەوەشدراوە، ئێستا پلانی نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تەنیا بریتییە لە دابینکردنی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک و دابەشکردنی بەسەر بەنزینخانەکاندا.

ئەوەش خراوەتەروو، لەمەودوا بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەکان بۆ سەرجەم شۆفێران بەردەست دەبێت و چیتر پێویست بە دانانی لیستی تایبەتی بەنزینخانە حکومییەکان و بەکارهێنانی کارتی سووتەمەنی ناکات، بەڵکو شۆفێران دەتوانن راستەوخۆ و بە شێوەیەکی ئاسایی بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەکان وەربگرن.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×