كاوه عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌نزینی 750 دیناری 86%ی بۆ زۆنی هه‌ولێر و ته‌نیا 14%ی بۆ زۆنی سلێمانییه. ده‌شڵێت، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە سەر بە دەسەڵاتی ئەو زۆنەیە کە نادادپەروەری بەرامبەر کراوە، بۆچی لەسەر ئەم نادادپەروەرییە هیچ ڕونکردنەوەیەکی نییە؟
ئاوێنه: كاوه عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆرماڵی 750 دیناری، وتی"لە کۆی 143 بەنزینخانەی بەنزینی 750 دیناری، 123 دانە (86%) لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سۆرانن؛ بەرامبەر تەنیا 20 دانە (14%) لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان."
وتوشیه‌تی "پرسیارەکە جگە لە وەزیر هەروەها ئەمجارە لە بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەوەیە کە سەر بە دەسەڵاتی ئەو زۆنەیە کە نادادپەروەری بەرامبەر کراوە: بۆچی لەسەر ئەم نادادپەروەرییە هیچ ڕونکردنەوەیەکی نییە؟ بنەمای دابەشکردن چییە؟ بەپێی دانیشتوانە، ژمارەی ئۆتۆمبێلە، بەکارهێنانە، یان بنەمایەکی تر؟"
كاوه عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "پارێزگای هەڵەبجەش لە یەک بەنزینخانەوه کراوە بە دو و وەک منەت پیشان دراوە؛ لە کاتێکدا بەپێی ڕێژەی دانیشتوان، دەبو نزیکەی 3 بەنزینخانەی پێ بدرێت."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه كردوه "دابەشکردن و دابینکردنی بەنزینی بازرگانی پاڵپشتیکراو، دراوەتە کۆمپانیاکانیان، بێ تەندەر، بێ کێبڕکێ، بێ بانگەواز!"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "تا ئێستا ئەو هەمو داهاتی سوتەمەنییە دیار نییە بۆ وەزارەتی دارایی ، لەمەولا، نەک دیار نابێت داهاتی، بەڵکو کۆڵی حکومەت بە قەرزی ئەو کۆمپانیایانە قورس‌تر دەکەن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ئێستاش نرخی بەنزین بەتێکڕا کەمتر لە 200 دیناری تێدەچێت! ئەوەی 50,000 بەرمیلەکە." وتوشیه‌تی "هەمو ئەوەی ئەیهێنن و ئەیبەن بۆ سفرکردنەوەی داهاتی گشتی و قەبەکردنی کۆمپانیاکانە!"