سهعد مهعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگهیاند، بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چهك لە دەستی دەوڵەتدا ئەو گروپانه دەگرێتەوە کە گرێدراو نین به دامەزراوە ئەمنییەکانەوە. دهشڵێت، حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستهمی ئهمنیی عێراق.
ئاوێنه: سهعد مەعن، له لێدوانێكدا بۆ میدیای رهسمی عێراق، وتی "حەشدی شەعبی بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەژمار دەکرێت و کارمەندەکانی ملکەچی یاسا سەربازییە بەرکارەکانن."
جەختیشی کردەوە کە بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چهك لە دەستی دەوڵەتدا ئەو گروپانه دەکاتە ئامانج کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییەکاندان.
مەعن ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەو لایەنانەی بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چەک دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەت."
ڕونی کردەوە کە "حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەپێی یاسای ژمارە ٤٠ی ساڵی ٢٠١٦، سەرجەم کارمەندەکانی ملکەچی یاسا سەربازییە بەرکارەکانن."
وتیشی "بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بۆ جەختکردنەوەیه لەسەر نەبونی فهرماندهییهكی هاوئاست یان فهرماندهییهكی تر كه چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا بەکاربهێنێت."