نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان له رایدهگهیهنێت، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ دوشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی"ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن."
سهرۆكی ههرێم داواشی لە حکومەتی فیدراڵ كردوه بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستوریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
جهختیشی كردۆتهوه كه پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەموان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.