وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئیدانه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ئاژانسی پاراستن ده‌كات و ده‌شڵێت، داوا له عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەیان.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ کرایە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەرییە."
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی "هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بوە لەچارەسەرو هەوڵیداوە هەمو گرفتەکان لەرێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەم دەستدرێژییە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پێویستە هەمو لایەک رێز لەسەروەری عێراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بگرن. داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەیان.