رێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆی ههرێم رایگهیاند، لهبارهی هێرشهكهی سهر نوسینگهی مهسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێم، داوای رونكردنهوهیان له ئێران كردوهو له بهغداش ئهم بابهته لهگهڵ محهمهد باقر قالیباف، سهرۆكی پهرلهمانی ئێراندا باسكراوه.
ئاوێنه: رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنوسان وتی، چەندین جارە هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان پێشتریش هێرشی سەر بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە و شەهید و برینداریشمان هەبوە، هەروەها خەڵکی مەدەنی و شوێنی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کە دوایینیان هێرشی درۆنی بو بۆ سەر نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبونی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بوە.
وتیشی، داوای رونکردوەمان لە ئێران کردوە، کە وەڵامێکی موقنیعمان پێ بدەن، هەروەها لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵین، هاوکات عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنیی و هەواڵگری لە یەکەم رۆژەوە پەیوەندییان پێوەکردین، هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە، هەروەها هەماهەنگیش کراوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە لەگەڵ ئیران تاوتوێی ئەم بابەتە بکرێت.
وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد، لە سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ بەغدا ئەم بابەتەی لەگەڵ باسکراوە، چاوەڕێی رونکردنەوەی فەرمی ئێرانین لەسەر ئەم هێرشانە.
دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند: هەبونی ئەم هێزانە لەسەر داواکاری عێراق بوە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرستان و داعش، هەربۆیە لەسەر ئەم بنەمایە هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق بونە.
رێبەر ئەحمەد باسی لەوە کرد، بارودۆخی ئەمنیی وا دەخوازێت ئەم پەیوەندییە بەجۆرێکی دیکە رێکبخرێتەوە و داوادەکەین هیچ بۆشایەکی ئەمنیی دروست نەبێت، چونکە ئاسایش و ئەمنییەت لە کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆیە داواکارین حکومەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمان جۆرە لێکتەگەیشتنێکیان لە نێوان هەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی هەبون و نەبونی ئەم هێزانە هیچ کاریگەرییەکی خراپ دروست نەکات.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان وتیشی، هەبونی سیستەمی پاتریۆت یان دژە درۆن پەیوەندی بە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە هەیە، هەر گۆڕانکارییەک هەبێت ئەوان خۆیان باشتر دەزانن کە گرنگە لەکوێ ئەم سیستەمە هەبێت، هیوادارین رێگری بکرێت لەوەی زیاتر فشارمان لێ بکرێت، چونکە هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە، کە نابینە بەشێک لەو شەڕو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبوە لەو ئاڵۆزییانە و دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هەرێمیی نییە.
جهختیشی كردهوه، لەگەڵ هیچ هێزێکی نێودەوڵەتیی دژی وڵاتێکی ناوچەکە ناوەستین، هەروەها بەپێچەوانەشەوە، ئێمە هەوڵمانداوە هاوسەنگی بپارێزین و پەیوەندییەکانمان بپارێزین.
دەربارەی سیستەمی بەرگریی لە کێڵگە نەوتییەکان، وەزیری ناوخۆ وتی: لێکتێگەیشتنێک لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و غاز، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە ئەم سیستەمە دابین بکەن و حکومەتی عێراقیش رەزامەندی دەربڕیوە، کارکردنی ئەم سیستەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەبێت، هیچ گرفتێک نییە و چاوەڕێی حکومەتی عێراقین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی خێراتر بکات.
لەبهشێكی دیكهی لێدوانهكهیدا، وهزیری ناوخۆ دەربارەی گەڕانەوەی پەنابەرانی کوردانی باکور لە کەمپی مەخمور، رایگەیاند: گەڕانەوەی ئەو خەڵکە و گفتوگۆکانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و پەکەکە لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەموان بەیەکەوە گرێدراون، حکومەتی عێراقیش لەسەر بابەتی کەمپی مەخمور جددیە و هەروەها گفتوگۆش هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا، ئێمه وەک حکومەتی هەرێم پشتگریی تەواوی ئەو گفتوگۆیانە دەکەین لە نێوان تورکیا و پەکەکە، ئەو هەنگاوە یاسایانەی نراون، هیوادارین لە کاتێکی نزیک بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەو خەڵکەش بگەڕێنهوە سەر زێدی خۆیان.