دادگای فیدراڵیی عێراق، ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تۆماركرابو.
ئاوێنه: به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك كۆبۆته‌وه كه له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابو له‌دژی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی له كۆتایی ساڵی 2015دا.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح، هادی حه‌مه‌ڕه‌شید فه‌ره‌ج و سه‌رتیب ناسیح ئه‌حمه‌ده‌وه تۆماركرابو.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ره‌سمی دادگای فیدراڵی عێراق، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگاكه‌دا سكاڵاكه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌و دادگا بڕیاریداوه به ره‌تكردنه‌وه‌ی به پاساوی نه‌بونی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه.
له سكاڵاكه‌دا داواكرابو دادگاكه بڕیار بدات به‌وه‌ی كه بڕیاری حكومه‌تی بۆ راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له 21ی 12ی 2015دا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌رچوه، ناده‌ستورییه.
هه‌روه‌ها داواش كرابو حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبكرێت به ده‌ستكردنه‌وه به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و شایسته داراییانه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه نه‌دراون له‌و كاته‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه بوه به‌پێی یاسا.