ئا: ئاوێنە
پێدەچێت هێرشەکەی شەوی ١٧ی ئاب، لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکان بووبێت، هاوشێوەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، کاتێک هێزەکانی سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی T4یان بۆردومان کرد: بۆ ئەوەی بیری ئەردۆغان بخەنەوە کە سنوورەکەی لەکوێیەو بۆ ئەوەی بۆ ئەحمەد شەرعیش ڕوون بێتەوە کە زۆر دوور نەڕوات. لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە، ئەنقەرە کار دەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە خاکی سوریادا - ئەمەش ئازادیی کردەوەی ئیسرائیل سنووردار دەکات.
لەسەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2025، فڕۆکەکانی اوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ڕێڕەوی فڕین و دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی T4 لەسوریا. وەک دەردەکەوێت ئەمە یەکەمجار نەبوو کە ئەم فڕۆکەخانەیە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە هێرشی بکرێتە سەر. لە ساڵانی شەڕی ناوخۆی سوریادا، فڕۆکەخانەی سەربازی T4 نەک تەنها خزمەتی هێزی ئاسمانی سوریای دەکرد، بەڵکو خزمەتی ئێرانییەکانیشی کرد.
بۆیە بەپێی زانیارییەکان چەند جارێک لەلایەن فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام هێرشەکەی مانگی نیسانی 2025 کەمێک جیاواز بوو. میدیا عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزی ئاسمانی هێرشی کردووەتە سەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی T4، چونکە تورکەکان - دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد- هەوڵیانداوە کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکە بکەن و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ڕاداری لەوێ دابنێن.
پاشان ئیسرائیل بڕیاریدا هێڵێک لەناو خۆڵدا بەڕووی تورکەکان بکێشێت، لەکاتێکدا هێزە سەربازییەکانی تورکیا بەئەندازیار و بەڵێندەرەوە ڕێگەی خۆیان بۆ مەیدانەکە گرتەبەر، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێڕەوی فڕین و ناوچەی دەوروبەری مەیدانەکەی بۆردومان کرد بۆ ئەوەی ئاماژەیەک بۆ تورکیا بکات کە ئیسرائیل ڕازی نابێت کۆنتڕۆڵکردنی شوێنێکی ستراتیژی، کە ئەگەر سیستەمی پێشکەوتووی ڕێگریی فڕۆکەو مووشەکی تێدا دابمەزرێنن، ئەوا بە توندی زیان بەئیسرائیل دەگەیەننو ئاستەنگ بۆ ئازادیی کردەوەی هێزی ئاسمانی بەسەر سوریادا دروستدەکەن، وەک دواتر دەرکەوت بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای ئێران گرنگ بوو.
ئەم وردەکاریانە هەرگیز بە فەرمی لە ئیسرائیل پشتڕاست نەکرایەوە، بەڵام ڕەت نەکرایەوە.
بۆیە گریمانە دەکرێ کە هێرشی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە، بۆ ڕێڕەوی فڕین و دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی ئەبو ئە-دور لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەهۆکاری ستراتیژی هاوشێوە ئەنجامدراوە. فڕۆکەخانەی ئەبو ثور لەسەردەمی سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای سوریاوە بەکارهێنراوە و چەندین جار لە نێوان یاخیبووانو سوپای سوریادا دەستاودەستی پێکراوە.
دوای ئەوەی ڕژێمەکەی ئەسەد ڕووخا و ئەحمەد شەرع کە سەرکردایەتی یاخیبووانی دەکرد، جێگەی گرتەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەهەموو فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی سوپای ئەسەدی داو لەناویان برد- لەگەڵ دامەزراوە ستراتیژییەکانی دیکە و پێداویستییەکانی سوپای سووریا، بەجۆرێک فڕۆکەخانەی ئەد-دۆر کە کێڵگەیەکی گەورەیە و 22 ڕێڕەوی فڕینی هەیە و ڕووبەرێکی فراوان دەگرێتەوە، لەغیابی هێزی ئاسمانی سوریادا بە کردەوە بەکارنەهێنرا.
لەم دواییانەدا لە میدیاکانی قەتەردا بڵاوکرایەوە کە تورکەکان هەوڵدەدەن ئامادەیی خۆیان لەم بوارەدا دابمەزرێنن و سیستەمی ڕاداری دیاریکردن و پاتری ڕێگریکردن بۆ مووشەک و فڕۆکە دابنێن. ئەوە ڕوونە کە بوونی تورکیا بەو جۆرە ئامرازانە لە فڕۆکەخانەی ئە-دۆر نەک تەنها ئازادیی کردەیی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری سوریا بە شێوەیەکی جددی دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو لە چوارچێوەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ لەگەڵ ئێراندا مەترسیدارە، هەر بۆیەش زۆر ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمە کاتێکی دیکەیە کە ئیسرائیل خەریکی کێشانی هێڵێکە لەناو خۆڵدا، لە ڕێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە، بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی سەربازیی تورکیا کە ئازادیی کردەوەی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەی ستراتیجی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، باکوری عێراق (ناوچەی کوردی) و ڕۆژئاوای ئێران، سنووردار دەکات.
بەڵام ئیسرائیل هەوڵ دەدات ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکەکان دروست نەکات، هەر بۆیەش بۆردومانەکە لە شەودا بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامدرا کە خەڵکی تێدا نییە و بەدڵنیاییەوە هیچ تورکێک و سەرباز و سڤیلێکی تورک نییە، هەروەها ئیسرائیلیش بەفەرمی لەبەرامبەر خودی هێرشەکە بێدەنگی دەپارێزێت. سەرەڕای بێدەنگی، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، قودس "زانیاری هەواڵگری هەستیار"ی لەگەڵ واشنتۆن پێش هێرشەکە هاوبەش کردووە. بە وتەی ناوبراو، ئەو زانیاریانە "لە ئاستە بەرزەکانی دەزگا و ئۆرگانە جیاوازەکان (لە وڵاتان)دا تێپەڕیوە. شەرع تێدەگات کە ناتوانێت وەک ڕژێمی پێشووی سوریا مامەڵە بکات".
لە درێژەی ڕاستەوخۆی قسەکانی ئەو بەرپرسە باڵایە، سیگناڵەکە بە بۆردومانکردنی مەیدانەکەش بە ئامانجی فەرمانڕەوای نوێی سوریا، ئەحمەد شەرعە، بۆ ئەوەی لای ڕوون بێت، کە ئیسرائیل ڕازی نابێت تورکەکان کۆنترۆڵی خاڵە ستراتیژییەکانی سوریا بکەن بەشێوەیەک کە نەک تەنها ئازادیی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە، بەڵکو بەرژەوەندییەکانی دیکەی ئیسرائیلیش بخاتە مەترسییەوە. بۆیە سیگناڵەکەش بۆ تورکیایە، بەڵکو بۆ سوریاش کە زۆر دوور ناڕوات لە ڕێگەدان بە تورکەکان بۆ بەکارهێنانی خاکەکەی.
لە ڕاستیدا تورکیا ناوچەیەکی بەرچاو لە باکوری سوریا بەدرێژایی سنوور داگیر دەکات و جۆرێک لە ناوچەی ئەمنی تورکیا لە دژی کورد لە چوارچێوەی خاکی سەروەری سوریا دروست کردووەو ئێستا تورکەکان هەوڵی پێشخستنی دامەزراندنی ستراتیژی خۆیان لە سوریا دەدەن بەرەو باشوور، کە ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە.
شەرع ڕێگەیان پێدەدات ئەم کارە بکەن چونکە تورکەکان پاترۆنەکانی بوون و چەک و مەشق و پاراستنیان بۆ دابین دەکرد کاتێک هێشتا لەگەڵ هێزە جیهادیەکانیدا بوو لە ناوچەی ئیدلب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، پێش ئەوەی بەرەو داگیرکردنی دیمەشق بڕۆن. شەرع قەرزاری ئەوانە، ئیسرائیلیش ئاگاداری دەکاتەوە کە زۆر دوور نەڕوات.
پێویست ناکات بڵێین میدیای فەرمی سوریا ئیدانەی بۆردومانەکەیان کردووە، لەڕاستیدا دەیانگوت ئەوە فڕۆکە ئیسرائیلییەکانن کە فڕۆکەخانەی ئەبوئەدحوریان بۆردومان کردووە. تورکەکان بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد و گەڕاندیانەوە بۆ ئیسرائیل، هەروەها تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کە هاوکات نوێنەری سەرۆک ترامپە لە سوریا. لە ئیسرائیل بەڕاستی سەریان سوڕ نەمابوو، بەو پێیەی باراک کە بە ڕەچەڵەک لوبنانییە، بە لایەنگرێکی سەرسەختی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان و ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ئێستای سوریا ناسراوە، هەربۆیە بۆردومانی هێزی ئاسمانی لەلایەن نوێنەری ترەمپ لە تورکیا و سوریا وەک پێشێلکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا سەیر دەکرێت.
سەرچاوە/ میداکانی ئیسرائیل