جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
  2026-08-18       183       
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم

ئەنوەر حاجی عوسمان، جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ھێرشەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، دەڵێت "هەڕەشەکانی ئێران پاشەکشە بەپارتی ناکات، ئەوان لەبیانوو دەگەڕێن، ئەگینا باش دەزانن ھێزو دەسەڵاتی ئەمریکا لەناوچەکە، نە بەکوردو نە بەفارس‌و نە بەعەرەب دەرناچێت".

 

ئاوێنە: ئەنوەر حاجی عوسمان، سەبارەت بەهێرشی درۆنی بۆ سەر نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بەئاوێنەی راگەیاند "بەو درۆنانە یان بەو ھەڵەشانە دەیانەوێت وابکەن پرسی کورد بەئاقارێکی دیکەدا ببەن، بەڵام خەیاڵیان خاوە، ھەرچی چەکە لەسەر کورد تاقی بکەنەوە؛ کوردو شۆڕش‌و ماڵی بارزان بەردەوام دەبن".

راشیگەیاند  "هەڕەشەکانی ئێران پاشەکشە بەپارتی ناکات، ئەوان لەبیانوو دەگەڕێن، ئەگینا باش دەزانن ھێزو دەسەڵاتی ئەمریکا لەناوچەکە، نە بەکوردو نە بەفارس‌و نە بەعەرەب دەرناچێت، ئەوان لەئێمە باشتر دەزانن".

جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی بە"پێشمەرگە" ناو بردو وتی "هۆکاری ئەم ھێرشە دوو خاڵە: یەکەم، دژایەتی پێگەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کاک مەسرورەو ئەوەی دیکەشیان دەیانەوێت پارتی لەداوای رەوای گەلەکەمان پاشەکشە بکات، ئەوەش زۆر ئەستەمە، دڵنیام کاک مەسروریش پێشمەرگەیەو ئەوە گرنگە ئەستەمە سازش لەسەر داوای رەوای گەلەکەمان بکات".

بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) لەدیوی سنوری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نوسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لەقەزای پیرمامی پارێزگای ھەولێر کران و ھیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×