ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە لەبارەی هێرشەکان و قسەشتان کردووە لەگەڵ سوننە و شیعە لایەنە ئەمنییەکان بۆ ئەم دۆخە بێنە پەرلەمان، هەروەها دەشڵێت "هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوت دەدەین".
ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی دەڵێت "فراکسیۆنی پارتی دەستی بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان لەبارەی هێرشەکان. لەگەڵ زۆربەی سەرۆک فراکسیۆنە شیعە، سوننە و کوردستانییەکان قسەمان کردووە تاوەکو لایەنە ئەمنییەکان بێنە پەرلەمان و روونی بکەنەوە بۆچی ناتوانن رێگری لەم هێرشانە بکەن."
پەیوەست بە پرسی بودجەشەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رەخنەی لە شێوازی هەژمارکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان گرت و بە "نادادپەروەری" وەسفی کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کەلە گفتوگۆدان لەگەڵ بەغدا بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەنزین بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی کە لەو بابەتەدا "زوڵم" لە هەرێمی کوردستان کراوە.