ئاسایشی هەرێم حەوت تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد
  2026-08-18       41       

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوتی تیرۆرستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراقی راگەیاند.

 

ئاوێنە: ئاسایشی هەرێم لە میانی راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عیراق بەماددەی (٤)ی تیرۆر کەلە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن و داواکراوان لە ڕابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون".

ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕۆژی ٢٠٢٦/٨/١٨ تیرۆریستان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×