هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
  2026-08-18       179       

​لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەگەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە دانیشتنی تایبەتی لیژنەکە ئامادە نەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی گوتەکانی لەسەر پرسی بۆردومانەکەی سعوودیە، ڕووبەڕووی مەترسیی دوورخستنەوە لە پۆستەکەی دەبێتەوە. هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەری نووسینگەی زەیدی وەک شایەتحاڵ ئامادەی پەرلەمان بێت بۆ خستنەڕووی زانیاری لەبارەی پرۆسەی ئاگادارکردنەوەی فەیاز لە هێرشەکە.

ئاوێنە؛ ​لەو بارەیەوە، ئەحمەد خەزعەلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان ڕایگەیاند کە پێشتر لیژنەکەیان نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی نووسینگەی عەلی زەیدی کردووە تا فەرماندە ئەمنییەکان بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە بۆردومانەکانی سعوودیە و ئەمریکا ئامادەی پەرلەمان بن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، نووسراوەکە لە کاتی خۆیدا بە دەستی زەیدی نەگەیشتووە تا وادەی دانیشتنەکە بە فەرماندەکان ڕابگەیەنێت کە ڕۆژی دووشەممە دیاریکرابوو، سەرەڕای ئەوەی بابەتەکە لە تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووبووەوە و هەمووان لێی ئاگادار بوون.

​خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕوونیکردەوە کە لیژنەکە نووسراوێکی نوێی ئاراستە کردوونەتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی وەک وادەی نوێی لێپرسینەوەکە دەستنیشان کردووە. لە ئەگەری ئامادەنەبوونی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی زەیدی ئامادەی دانیشتنەکە دەبن، وەک دوو شایەتحاڵ کە بەپێی گێڕانەوەکان زەیدی کاتی بۆردومانەکەی سعوودیەی بە فالح فەیاز گەیاندووە، تا وتەکانیان بە فەرمی وەربگیرێت.

​ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردەوە، لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەی ئەو زانیارییانە و سەلماندنی کەمتەرخەمی لە لایەن فالح فەیازەوە، یاخود قەناعەتنەهێنانی پەرلەمانتاران بە وەڵام و ڕوونکردنەوەکانی، دۆسیەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و لە ڕێگەی دەنگدانەوە بڕیار لەسەر لادانی لە پۆستەکەی دەدرێت.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×