هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
  2026-08-19       222       

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئاب، دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار ڕایانگەیاند کە لە شاری هەولێر بە فەرمی سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان (تەمیز) کردووە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە نەناردن و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی پەڕاوی دۆسیەکە بۆ دادگا.

ئاوێنە: ​سامان حەمە ئەحمەد، لە دەستەی پارێزەرانی دۆسیەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە سکاڵاکەیاندا داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و سزادانی توندی ئەو دادوەرانە دەکەن کە بە گوتەی ئەوان «بە پاڵنەری حزبی دەستوەردان لە یاسادا دەکەن و ڕێگری لە گواستنەوەی پەڕاوی دۆسیەکە دەکەن بۆ دادگای تەمیز».

​بەپێی لێدوانی ناوبراو، تەوەر و داواکارییە سەرەکییەکانی دەستەی یاساییەکە لەم خاڵانەدا چڕ دەبێتەوە:

- ​کۆتاییهێنان بە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی حزبی لە کاروباری دادوەری و بڕیارەکانی دادگادا.

​- بەنیشتمانیکردنی دەزگا تەناهییەکان و گەڕاندنەوەی بنەمای سەربەخۆیی و بێلایەنی بۆ دادگاکان.

- ​سەپاندنی سزای یاسایی بەرامبەر ئەو دادوەرانەی بەربەست بۆ ڕێڕەوی یاسایی ئەم دۆسیەیە دروست دەکەن.

​لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ناوبراو، دانا تەقیەدین لە تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار ڕایگەیاند، تەندروستیی جەستەیی ناوبراو جێگیرە، بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە دۆخێکی نائارامی هەیە. پارێزەرەکە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە «وەک بارمتەیەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و چارەنووسی نادیارە»، بە تایبەت دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێکە لە دەستبەسەربوونیدا تێپەڕیوە و دۆسیەکەی هێشتا ڕووبەڕووی هیچ دادگایەک نەکراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×