بهڕێوهبهری كۆمپانیای سۆمۆ رایدهگهیهنێت، عێراق له مانگی ئابدا و له رێگهی دهریاوه 70 ملیۆن بهرمیل نهوتی ههناردهكردوه و داهاتی پێشبینیكراو نهوت دهگاته نزیكهی 4.5 ملیار دۆلار. جهختیش دهكاتهوه كه بهرمیلێك نهوتی ههناردهكراوی ههرێم به نزیكهی 87 دۆلار دهفرۆشن و هیچ داشكاندنێك له نرخهكهیدا نییه.
ئاوێنه: عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ، لە چاوپێەوتنێكدا رایگهیاند، عێراق لە مانگی ئابی رابردودا بەرزترین رێژەی هەناردەکردنی نەوتی تۆمارکردوە لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە لە مانگی ئازاردا، كه بە تێکڕا 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا ههناردهكراوه.
بهقسهی عهلی نزار، زۆربەی نەوتی عێراق 3 رێگەی لەپێشە له هورمز کە هەمویان مەترسی لێدانیان لەسەرە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە یان روبەڕوی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی ببێتەوە.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، عێراق بەپێی ئیدارەدانێکی باش توانیویەتی ئەو کۆمپانیایانە بدۆزێتەوە كە ورد و دروست كاری گواستنەوە جێبەجێ دەکەن و دەتوانن لە کەناراوەکانی عومانەوە تێپەڕبن.
ئاماژهی بهوهشداوه، تا ئێستا هیچ روداوێک لە بەرامبەر ئهو كۆنپانیایانه تۆمار نەکراوەو مامەڵەشیان لەگەڵ لایەنی سزادراو و گوماناوی نەکردوە، نەوتە خاوەکە دەگوازنەوە بۆ کۆگای زەبەلاح لە نزیک کەناراوەکانی سەحارو پاشان بەخێرایی دەگەڕێنەوە بۆ بەسرە بۆ گواستنەوەی بڕی زیاتر.
بهقسهی عهلی نزار، داهاتی پێشبینیکراو بۆ مانگی رابردو دەگاتە نزیکەی 4,5 ملیار دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین داهاته لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە مانگی ئازاری رابردودا بەدەستهاتبێت.
ئهوهشی خستهڕو، ئەمە بەرهەمی ئەو سیاستە بەبازاڕکردنەیە کە کۆمپانیاکەمان پەیڕەوی کردووەو دۆزینەوەی ئەو کڕیارانەیە کە توانای جێبەجێکردنیان هەیە.
بهڕێوهری كۆمپانیای سۆمۆ وتوشیهتی، ئێستا 3 ئاڕاستە یاخود رێگا لە گەرووی هورمزدا هەن؛ یەکەمیان ئاڕاستەی ئێرانییە، هەرکەسێک لە رێگای ئێرانییەوە بڕوات کە لە بەندەر عەباس و بەندەرەکانی ئێرانەوە دەستپێدەکات و پاشان لێی دەردەچێت، لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو پرسیارکردن لەوەی ئایا خاوەنی کەشتییەکان پارەیان بە ئێرانییەکان داوە یان نا.
بهقسهی ئهو، ئاڕاستهی دوهم، هێڵی ناوەڕاستە کە نزیکترە لە ئاوەکانی ئێران و ئاڕاستەیەكی مەترسیدارە، ئێران هەڕەشەی کردووە و وتویەتی مین لەم هێڵەدا هەیە. ههروهها ئاڕاستەی سێیەم، رێگای عومانەو دەکەوێتە باشوری گەرووی هورمز، نزیکە لە دوورگەی موسەندەم، هێڵێکە تا ڕادەیەک ئارامە و قووڵییەکەی باشە کە بەرگەی کەشتیی لەخۆگری نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل دەگرێت، بەڵام سوپای پاسداران هەمیشە هەڕەشەی لێدانی ئەو کەشتيانە دەکات کە لەم رێگایەوە دەڕۆن.
وتوشیهتی، ئەو کۆمپانیایانەی نەوتمان لێ دەکڕن خۆیان ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدەن، تا ئەم ساتەش بە دروستی ئەم کارەیان کردووە و نەمانبیستووە و نەمانبینیوە بەرەو ئاڕاستەی گوماناوی رۆشتبن کە بێتە هۆی سزادانیان، چ لەسەر خۆی کۆمپانیاکانی گواستنەوەکە یان کۆمپانیا نەوتییەکەی مامەڵەی لەگەڵدا کردوون.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە بەسرەوەو لەڕێگەی دەریاوە لە مانگی ئابدا 70 ملیۆن بەرمیل هەناردە کراوە، کە ئەمەش بابەتێکە لەلایەن کۆمپانیای جیهانیی "پلاتس"ەوە بەبەڵگە کراوە.
ئهوهشی وتوه، بەپێی دامەزراوەی پلاتس، نەوتی عێراق نزیکەی 70٪ی ئەو بڕە نەوتەی پێکهێناوە کە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕیوە، سەرەڕای ئەو بارودۆخە ئەمنییەی دەوروبەری گەرووەكەی گرتووەتەوە.
ئهو له بهشێكی دیكهی چاوپێكهوتنهكهدا وتویهتی، پڕۆسەی تاقیکردنەوە بە ئاو بۆ هێڵی بۆری عێراق توركیا ئهنجامدرا و ئهنجامهكانی باش بون، بۆرییەکە وا ئەندازە كراوە توانای هەناردەکردنی تا 500 هەزار بەرمیلى هەبێت. ئەو کرداره چاکسازییانەی بە شێوازێکی تەکنیکی بەرز ئەنجاممانداون رێگەمان پێدەدەن 300 هەزار بەرمیل هەناردە بکەین، ئێستاش پڕۆسەی پڕکردنی بۆرییەكە بە نەوت بەڕێوەدەچێت.
ههروهها وتوشیهتی، پلانێک هەیە بە ئامانجی زیادکردنی هەناردەکردن، بەجۆرێک هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕی هەناردەکردن بگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
جهختیشی كردۆتهوه، هەر بەرمیلێک نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان بە 85 تا 87 دۆلار دەفرۆشرێت و هیچ داشکاندنێک لە نرخەکەیدا نییە.