کارەبای هەڵەبجە و سلێمانی وەڵامی محەمەد حاجی مەحمود دەداتەوە و دەڵێت؛ ٧ ساڵە پارەی کارەبای نەداوە
  2026-09-29     

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە لە وەڵامی وتەکانی سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە قەرزی پارەی کارەبای گوڵەخانە، ئاماژە بەوەدەکات کە ناوبراو ٧ ساڵە پارەی كارەبای نەداوەو بڕەكەشی "٧٦ ملیۆن دینارە نەك ١٠٠ ملیۆن دینار".


ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد "پارەكە ٧٦ ملیۆن دینارە نەك ١٠ ملیۆن دینار و بەشێکی زۆری ئەو پارەیە قەرزی کۆنی کارەبای پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکییە؛ بەو پێیەی گوڵەخانە دواین جار ٧ ساڵ لەمەوبەر پارەی کارەبای داوە، بۆیە بەشێکی بەرچاو لەو بڕە پارەیە قەرزی کەڵەکەبووی ئەو ماوە درێژەیە".

رونیشیکردەوە "کەناڵی تەلەفزیۆنی و بارەگای سەرەکییان لە شاری سلێمانی قەرزداری کارەبان، بە شێوەیەک کە بارەگا سەرەکییەکەیان دوایین جار لە ساڵی ٢٠٠٢دا پارەی کارەبای داوە".

ئەوەش هاتووە "تیمەکانی کارەبا چەندینجار بۆ پشکنین و بەدواداچوونی پێوەرەکان سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە، بەڵام بەردەوام رێگری لە تیمەکانمان کراوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە دووپاتیان کردەوە، پشکنینی وردی پسوولەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکی لە بڕە تۆمارکراوەکاندا نەدۆزیوەتەوە؛ "بۆیە جێی داخە لەگەڵ بوونی ئەم هەموو بەڵگە و زانیارییە راست و دروستانەدا، لایەنی گوڵەخانە بابەتەکە وەک نادادپەروەری لە میدیاکاندا باس دەکات".

ئەوەش لەکاتێکدایە، محەمەد حاجی مەحمود بە کەناڵی فەرمی حزبەکەی وت، ئێمە لە گوڵەخانە ١٠٠ ملیۆن دینار "پارەی کارەبامان بۆ هاتووەتەوە گوناحمان چیە وامان لەگەڵ دەکەن"، راشیگەیاند، "هاتوون سەعات بۆ بیر دادەنێن و سەرانە وەردەگرن".
 

زۆرترین بینراو
لەسەر هێرشەکانی دژی کورد و پارەدارکردنی حەماس، نەتەنیاهۆ سکاڵا دژی ئەردۆغان تۆمار دەکات
"عێراق له‌به‌رده‌م دو بژارده‌دایه‌ كه‌ شیرینتره‌كه‌یشیان هه‌ر تاڵه‌"
پەردە لەسەر هێرشەکەی سەر بۆری نەوتی سعوودیە لادەدرێت؛ عێراق گروپەکانی سەر بە ئێران و حوسییەکان تۆمەتبار دەکات
عێراق بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغداد وەردەگرێتەوە و جەخت لە سەروەریی بڕیاری ئەمنی دەکاتەوە
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان: بڕیاره‌كه‌ی دادگا كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كاركردن
باڵاپۆشی زۆرەملێ لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
منداڵ لە جینۆسایدی ئەرمەندا
وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە زانکۆ تایبەتەکان: وەرگرتنی پێشوەختەی کرێی خوێندن قەدەغەیە
​لە هێرشێکی مووشەکیی ئێراندا ٨ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون
میدیای ره‌سمی عێراق: گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران ده‌ستیانپێكرده‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×