نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی پێی وایه عێراق به‌هۆی ململانێكانی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه كه‌وتۆته به‌رده‌م دو بژارده كه شیرینتره‌كه‌یشیان هه‌ر تاڵه.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له نوسینێكدا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەگەر عێراق بڕیارەکەی ئەمریکا جێبەجێ بکات بە داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕوی فڕۆکەکانی ئێران‌دا، لەوانەیە ئێران ڕەوانەکردنی گاز و کەرەبا بۆ عێراق ڕابگرێت."
وتوشیه‌تی "ئەگەریش عێراق بڕیارەکەی ئەمریکا جێبەجێ نەکات، لەوانەیە ئەمریکا ڕەوانەکردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق ڕابگرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "خوا یارمه‌تی حكومه‌ت بدات. له‌به‌رده‌م دو بژارده‌دایه كه شیرینتره‌كه‌یشیان هه‌ر تاڵه."