قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە، ئەمشەو تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چوار کاژێر بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت.
ئاوێنە: ئامانج محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە لێدوانێکدا وتی "ئەمشەو لە کاژێر ١٢:٠٠ی شەو تاوەکو کاژێر ٤:٠٠ی بەیانی، تۆنێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران و گەشتیاراندا دادەخرێت."
سەبارەت بەو ماوەیەی کە تونێلەکە دادەخرێت، قایمقامی دەربەندیخان داوای لە شۆفێران و گەشتیاران کرد کە لەو کاتەدا رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و پابەندی رێنوێنییەکان بن.