دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق رایدهگهیهنێت، بڕیارهكهی دادگای بهرایی رهسافه، كۆمپانیای كۆڕهك تیلیكۆم ناگهڕێنێتهوه بۆ كاركردن و قهرزهكانی سهر ئهو كۆمپانیایه ههر ماون و داخستنی بارهگاكانیشی بهردهوام دهبێت.
ئاوێنه: دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق، ئهمشهو دوشهممه، راگهیهندراوێكی لهبارهی "راستی"ی بڕیارهكهی دادگای بهرایی رهسافه لهسهر داواكهی كۆمپانیای كۆڕهك تیلیكۆم بڵاوكردهوه.
كۆمپانیای كۆڕهك تیلیكۆم، له راگهیهندراوێكدا وتی "دوابەدوای بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی (التسوية المالية) ئەنجامدراو لەنێوان کۆمپانیاکەمان و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە ڕێکەوتی 2/6/2026، کۆمپانیاکەمان پەنای بردە بەر دادگاو سکاڵای لەسەر دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن تۆمارکردو خۆشبەختانە ئەمڕۆ 28/9/2028، دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن و دوبارە کارکردنەوەی دەستبەجێ بە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی نێوانمان کە لە 23/9/2025 واژو کرابو."
بهڵام دهستهكه دهڵێت، بڕیارهكهی دادگا کۆڕەک ناگەڕێنێتەوە بۆ کارکردن؛ قەرزەکانی سهر كۆمپانیاكه هەر ماون و داخستنی بارهگاكانیشی بهردهوام دهبێت.
دهقی راگهیهندراوهكهی دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكان:
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕاستیی بڕیاری دادگا لە داواکەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ڕوون دەکاتەوە: بڕیاری دادگا کۆڕەک ناگەڕێنێتەوە بۆ کارکردن؛ قەرزەکان هەر ماون و داخستنەکە بەردەوامە.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕاستیی بڕیاری دادگا لە داواکەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ڕون دەکاتەوە: بڕیاری دادگا کۆڕەک ناگەڕێنێتەوە بۆ کارکردن؛ قەرزەکان هەر ماون و داخستنەکە بەردەوامە
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەدواداچوونی بۆ ئەوە کردووە کە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە بڕیاری دەرچوو لە دادگای بەرایی ڕوسافە، سەر بە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا ـ ڕةسافە، لە داوای ژمارە (٢٠١٣/ب/٢٠٢٦) بە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بڵاویان کردووەتەوە؛ هەروەها ئەو لێکدانەوە نادروستانەی لەگەڵیدا بڵاو بوونەتەوە و وا پیشان دەدەن کە ڕێکارەکانی دەستە بەرامبەر کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێنراونەتەوە.
دەستە ڕوونى دەکاتەوە کە بابەتی داواکە و ناوەڕۆکی بڕیاری دادگا تەنها پەیوەست بوون بە نووسراوی دەستە بە ژمارە (١/ر/٦٤١٧) لە ٢٠٢٦/٦/٢، کە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕێککەوتنی ژمارە (٥٣) لە ٢٠٢٥/٩/٢٣ی لەخۆ گرتبوو. ئەم گرێبەستە تایبەتە بە خشتەبەندیکردنی دانەوەی ئەو قەرزە داراییانەی کە لە ئەستۆی کۆمپانیاکەدان بۆ دەستە. دادگاش بڕیاری بە هەڵوەشاندنەوەی نووسراوی ناوبراو و بە نافذ دانانی گرێبەستی ڕێککەوتنەکە لە نێوان هەردوو لایەن داوە.
دەستە جەختدەکاتەوە کە بڕیارەکە هیچ دەق یان ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکارە ڕێکخستنی و یاساییەکانی دیکە کە بەرامبەر کۆمپانیاکە گیراونەتەبەر، لەوانە داخستنی بارەگاکانی. ئەم ڕێکارانە لە بنەڕەتدا پشت بە کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستی مۆڵەتی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل لەگەڵ کۆمپانیاکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣٠ دەبەستن؛ ئەو ڕاستییەش دادگا لە هۆکار و بنەماکانی بڕیارەکەیدا سەلماندوویەتی. بۆیە ئەم ڕێکارانە هەر بەردەوام و جێبەجێکراو دەمێننەوە، تا بڕیارێکی دادوەری دەرنەچێت کە بە ڕاشکاوی هەڵوەشاندنەوەیان دیاری بکات.
دەستە ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیارەکە نە مۆڵەتێکی بە کۆمپانیاکە داوە و نە مۆڵەتەکەی نوێ کردووەتەوە. هەروەها نافذبوونی گرێبەستی ڕێککەوتنەکە بەو مانایەیە کە کۆمپانیاکە هەر پابەندە بە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە بۆ دەوڵەت لە ئەستۆیدا سەلمێنراون، جگە لەو بڕە داراییە زیادانەی کە دەکەونە ئەستۆی. بڕیارەکە کۆمپانیاکە لە هیچ یەکێک لەم پابەندییانە نابەخشێت.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەخت لە ڕێزگرتنی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی دادگا پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە. هەروەها بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێگا یاسایی و دادوەرییەکان لە هەموو ڕێکارە پەیوەندیدارەکان بە پەڕگەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم، لەوانە بەکارهێنانی ڕێگاکانی تانەدان کە یاسا مسۆگەری کردوون، لە ناو ماوە دیاریکراوەکاندا؛ بە شێوەیەک کە مافەکانی دەوڵەت، بەرژەوەندیی گشتی و مافەکانی بەکارهێنەران بپارێزێت و لەگەڵ یاسا و ڕێسا بەرکارەکان بگونجێت.
دەستە جەخت دەکاتەوە کە ئەو بارەگایانەی کۆمپانیای کۆڕەک کە پێشتر بەپێی ڕێکارە ڕێکخستنییەکانی بەرامبەر کۆمپانیاکە داخراون، هەر بە داخراوی دەمێننەوە. هەر کردنەوەیەکی ئەو بارەگایانە لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بەبێ ڕەزامەندیی دەستە، بەرپرسیارێتیی یاسایی و کارگێڕییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە و بەهیچ شێوەیەک بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا یان ڕەزامەندیی دەستە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی دانانرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی حکومی
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان – بەغدا
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦