میدیای ره‌سمی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران ده‌ستیانپێكرده‌وه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ده‌ستی به گه‌شته‌كانی كرده‌وه له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی ته‌واوی فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
له كاته‌كانی پێشوتری ئه‌مڕۆدا یاسر عه‌بدولزه‌هرا، باڵیۆزی عێراق له ئێران رایگه‌یاندبو، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌رگا به‌ڕوی گه‌شته‌كانی ئێران‌دا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و وتیشی، حكومه‌تی عێراق هیچ بڕیارێكی ده‌رنه‌كردوه بۆ راگرتنی گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵكو كۆمپانیا بیانییه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، رێگرییان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كردبو له ترسی سزاكانی ئه‌مریكا.