باڵاپۆشی زۆرەملێ لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
  2026-09-28     

ڕێکخراوێکی خوێندکاری ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ خوێندکاری کچ لە زانکۆیەکی تاران لە خوێندن دوورخراونەتەوە. هاوکات، بڕیاری پۆشاکی دیاریکراو و باڵاپۆشیی زۆرەملێ لە زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاوێنە: ​لە چەند ساڵی ڕابردوودا، زانکۆکان بوونەتە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی دەربڕینی ناڕەزایەتی و خستنەڕووی داواکارییە مەدەنییەکان، ئەمەش کاردانەوە و ڕێکارە توندەکانی حکومەتی ئێرانی لێکەوتووەتەوە. لەم نێوەندەدا، خوێندکارانی کچ ڕووبەڕووی کۆتوبەندی زیاتر بوونەتەوە، بەتایبەتی لە پرسی پۆشاک و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتە فەرمییەکان.

​بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکان ڕووبەڕووی دەستگیرکردن، دەرکردن، ڕاگرتنی خوێندن و کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بوونەتەوە.

​لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوی خوێندکارانی هاوئاهەنگ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دۆخی خوێندکارانی زانکۆی زەهرا لە تاران ئاشکرایکرد، کە لانی کەم ١٥٠ خوێندکاری کچ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی نووسراو، ڕێگرییان لێکراوە بچنە ناو کەمپی زانکۆکە و لە خوێندن ڕاگیراون.

​ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم خوێندکارانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکان سزادراون، لە کاتێکدا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن لیژنەی دیسپلینەوە دەرنەچووە و تەنیا بە بڕیاری سەرۆکایەتیی زانکۆکە ڕێگرییەکە جێبەجێ کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی زانکۆکانی ئێران، سەرۆکی زانکۆ تەنیا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بۆ ماوەی یەک مانگ خوێندکار لە خوێندن ڕابگرێت، بەڵام بێبەشکردنی بەشێک لەم خوێندکارانە لە وەرزەکانی ڕابردووەوە بەردەوامە و ماوە یاساییەکەی تێپەڕاندووە.

​لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە ڕێکارەکانی تایبەت بە پۆشاکی زانکۆ، وەزارەتی زانستی ئێران ڕێنماییەکی نوێی بە ناوی "ڕێنمایی ئاراستەیی، ڕەوشت و شێوازی زانکۆیی" ئاراستەی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا کردووە.

​بەپێی ڕێنماییەکە، ڕەچاوکردنی پۆشاکی فەرمیی دیاریکراو بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا کراوەتە مەرجی سەرەکیی چوونەژوورەوە. هەروەها زانکۆکان ڕاسپێردراون کە لە کاتی خۆتۆمارکردن و لە ڕێگەی بڵاوکراوە گشتییەکانەوە، خوێندکاران لە سزاکانی سەرپێچیکردنی ئەم ڕێنماییە ئاگادار بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×