وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌ی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له تاران به به‌شداری توركیا‌و پاكستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجامی بده‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆ رێككه‌وتن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تاران كه بڕیاره به به‌شداری وڵاته‌كه‌یان و توركیا‌و پاكستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت به ئامانجی گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گرنگه كه‌ناڵه‌كانی دانوستان به كراوه‌یی بهێڵدرێنه‌وه.
عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان پاکستان و كه‌سایه‌تی نێوەندگیریی باڵای نێوان ئێران و ئەمریکا ئه‌مڕۆ بۆ بەشدارییکردن لەو کۆبونەوەیەدا گەیشتە تاران. خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیه‌و ئیبراهیم کالن، سەرۆکی میتی توركیاش بڕیاره لەم کۆبونەوەیەدا ئامادەبن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم کۆبونەوەیە بە دەستپێشخەریی عاسم مونیر بەڕێوەدەچێت.
سعودیه، پاکستان و تورکیا رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی مه‌ككه‌یان ئیمزاكردوه.