دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، خەڵاتێکی دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند بۆهەر کەسێک کە زانیاری لەسەر پرۆسەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا ئاشکرا بکات.
ئاوێنە: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە "ترووس سۆشیاڵ" وتویەتی "هەر کەسێک زانیاری لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو یان هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بدات، بڕی یەک ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت".
هێشتا هەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا و دیاریکردنی ئەم خەڵاتە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەکاتێکدایە، کۆمارییەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنێکی گرنگ ئامادە دەکەن، بەگوێرەی ڕاپرسییەکانیش جەماوەری کۆمارییەکان ڕووی لە دابەزین کردووە.
بەڵام ترەمپ پێشتریش چەندینجار بانگەشەی بێ بەڵگەی سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 کردبوو کە تێیدا بەرامبەر بە جۆ بایدن دۆڕا.