بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئەو پارتەی کۆنترۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکای لە دەستدایە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دانان و پەسەندکردنی یاساکان هەیە؛ چونکە دەتوانێت یاسا نوێکان پەسەند بکات یان هەندێک یاسای پێشووتر بگۆڕێت. ئەو یاسایانەش ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی ئەمریکا دەبێت.
ئاوێنە: هەر بەگوێرەی راپۆرتی بی بی سی، لە ئێستادا، پارتە کۆماریخوازەکە بە سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپ، کۆشکی سپی و زۆرینەی کورسییەکانی هەردوو بەشی کۆنگرێسی ئەمریکای لە دەستدایە؛ ئەوانیش ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران (سێنا)ن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە جیاوازیی ژمارەی کورسییەکانی کۆماریخوازەکان لەگەڵ دیموکراتەکان زۆر نییە، بەڵام ئەم زۆرینەیە وایان لێدەکات بتوانن پڕۆژە یاساکانی خۆیان بخەنە بەردەم دەنگدان. ئەگەر هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس پەسەندیان بکەن، پڕۆژە یاساکان بۆ واژۆکردن دەدرێنە سەرۆکی ئەمریکا کە دۆناڵد ترەمپە.
لە بەرامبەردا، پارتە دیموکراتەکە کە ئێستا کورسییەکانی لەهەردوو ئەنجومەندا کەمترە، دەیەوێت لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستدا کورسیی زیاتر بەدەستبهێنێت و هاوسەنگیی هێز لە کۆنگرێسدا بگۆڕێت.