سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌روی هورمز مینیان پێدا ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردودا، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له رێڕه‌وێكی "رێگه‌پێنه‌دراو" له باشوری گه‌روی هورمز مینیان پێدا ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا هه‌ردو كه‌شتییه‌كی ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و دو كه‌شتییه ویستویانه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕن.
پێشتر ده‌سته‌ی بازرگانیی ده‌ریایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له‌نزیك گه‌روی هورمز هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌كه، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه، له‌كاتێكدا له كه‌نداوه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی رۆیشتوه به‌رله‌وه‌ی بگاته نێو گه‌روی هورمز، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.