هێزه حكومییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند كه له ناوچه‌ی نزیك گه‌روی بابولمه‌نده‌ب ده‌كشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریكردن له پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان له عه‌ده‌ن چڕبكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: هێزه حكومییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانیان له ناوچه‌ی نزیك گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ست به كشانه‌وه ده‌كه‌ن له‌پێناو چڕكردنه‌وه‌ی به‌رگریكردن له عه‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، پڕۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی زوبات و ناوچه‌ی بابولمه‌نده‌ب له رۆژئاوای پارێزگای ته‌عز پێداچونه‌وه‌ی پێداده‌كرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌و كشانه‌وه‌یه، به‌ڕه‌سمی كۆتاییهێنانه به‌و دژه هێرشه شه‌ش هه‌فته‌ییه‌ی كه هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه كه‌ناراوه‌كانی نزیك له ده‌روازه‌ی سه‌ر ده‌ریای سور ده‌ستیان پێكردبو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلولدا له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراو هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه‌یان خسته ژێر گوشاره‌وه.
هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌كه ئه‌گه‌ری پێشڕه‌وی نوێی حوسییه‌كان به‌ره‌و عه‌ده‌ن زیاتر ده‌كات، كێشه‌ی سعودیه‌ش بۆ راگرتنی هێرشه درۆنی و موشه‌كییه‌كانی حوسییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.