ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ڕوسیا گەیشتە شاری شێنجن بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی زەریای هێمن (APEC)، کە چاوەڕوان دەکرێت سێ سەرۆکەکە یەکەم کۆبوونەوەیان بەشێوەی سێقۆڵی ئەنجام بدەن.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوو بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، گەیشتە شاری شێنجن لە چین بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (APEC)، کە بەپێی بەرنامەکەی، گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ئەنجام دەدات.
هاوکات، فڕۆکەی سەرۆکی ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی بائۆئان دابەزی و گەیشتنەکەی بە ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنی ڕوسیا پەخش کرا.
سەردانەکەی ناوبراو، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، یەکەم کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئەو سێ سەرۆکە دەبێت.
لایخۆیەوە یوری ئۆشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین، ئەم گفتوگۆیانەی بە گرنگییەکی زۆر وەسفکرد و ئاماژەی بە هاوکاریی ئەو سێ وڵاتە لە جەنگی جیهانیی دووەم و دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەو جەنگە کرد.
هەروەها کرێملین هەوڵ دەدات دوای کۆبوونەوەکە، بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن هەرسێ وڵاتەوە رابگەیەنێت.