دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه سێقۆڵییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه له چین به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئێران، ئۆكرانیا و داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، ره‌نگه هه‌ر له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆببێته‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی، وتی، له چین له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین كۆده‌بینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئێران، ئۆكرانیا و داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ین.
بریاره كۆبونه‌وه سێقۆڵییه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه له شاری شێنژێنی چین به‌ڕێوه‌بچێت. كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه سێقۆڵییه‌كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كاروباری جیهان ده‌بێت.
یوری ئوشاكۆڤ، راوێژكاری كۆشكی كرملین، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وتی، كۆبونه‌وه سێقۆڵییه‌كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی سه‌رۆكی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، "ناكرێت زێده‌ڕۆیی بكه‌ین له هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی و سیمبولیبونی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا. ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌و جۆره. رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌چونی به رۆحی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه بێت كه له‌نێوان هه‌ر سێ وڵات‌دا هه‌بو له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا."
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌باره‌ی كۆبونه‌وه سێقۆڵییه‌كه وتی، كۆبونه‌وه‌كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بێت كه یه‌كه‌م دیداره‌ی له‌و جۆره‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه به رۆژنامه‌نوسانی وت، هه‌ر سێ سه‌رۆك له‌باره‌ی پاراستنی ئاشتیی جیهانی و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیریی ستراتیژیی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی زلهێزدا گفتوگۆی قوڵ ده‌كه‌ن و كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی چاره‌سه‌ركارانه‌ی ده‌بێت.
تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، وتیشی، ره‌نگه دیداریشی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور هه‌بێت له چین.