كۆمەڵێك پەنابەر لەلایەن سەربازانی یۆنانییەوە ئازارو ئەشكەنجە دەدرێن‌و دواتر دیپۆرتی توركیا دەكرێنەوە
  2019-11-27       3356       

‎ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا



‎ژمارەیەك پەنابەری نایاسایی كەخەڵكی عێڕاق و ئێران و پاكستانن سكاڵای ئەوە دەكەن لەلایەن سەربازانی وڵاتی یۆنانەوە، ئازارو ئەشكەنجەدراون و دواتر  دیپۆرتی توركیا كراونەتەوە.

‎یەكێك لەپەنابەرەكان دەڵێ، سەربازە یۆنانییەكان، چاویان بەستوەو دواتر بەئاگری جگەرە جەستەیان داغ كردوە. ‎یەكێكی دیكە لەپەنابەرەكان دەڵێ، ئەویش قاچی لەسێ شوێنەوە ئێسكەكانی شكێندراوە، لەهەمانكاتدا یەكێكی دیكەش دەڵێ، ئەو پارەیەی پێمان بوو لێمان ستێندراوە، تەنانەت جل و بەرگ و  شتەكانی دیكەشیانلێستاندوین و بەڕووتی سواری بەلەمێكی بچوكیان كردین و لەڕوبارەكە پاڵیان پێوەناین بۆ بەری توركیا. هەروەها هەرلەناو ئەو پەنابەرانەی كەلەو گروپەدا بوون دەڵێن، سەربازە یۆنانییەكان،  بەكوتەك سەروگوێیان برینداركردین و ڕەوانەی ئەوبەری توركیا كردینەوە.

‎بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانیانی لەساڵی ڕابردوەوە بەسەدان پەنابەر، لەسنوری نێوان توركیا و یۆنان، لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە  ئازارو ئەشكەنجەدراون، لەلایەن سەربازو پۆلیسی یۆنانەوە، كاتێك گەیشتونە ئەو وڵاتە.


‎هەرچەندە یۆنان لەژێر بەندی یاسایی كۆچی نێودەوڵەتی، ناچارە كە هەركۆچبەرێك تۆماربكات كەبگاتە خاكی ووڵاتەكەیەوە، بەڵام بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی پەنابەران، ئێستا یۆنان زۆر گوێ بەیاسایە نادات و پێشەلی دەكات.


‎بەپێی لێدوانی دەسەڵاتدارانی توركیا، یۆنان كۆچبەرەكان تۆمار نەكات و دیپۆرتی توركیان دەكاتەوە. بەتەنها ئەم ساڵ یۆنان. ٢٥٤٠٤  كۆچبەری دیپۆرتی توركیا كردۆتەو، بەڵام ئەو ژمارەیە بەشێوەیەكی سەربەخۆی پشتڕاست نەكراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەكی زۆر پەنابەر سكاڵای ئەوەیان لەوێنان كردوە، كەبەبێ ئاوو ناندەست بەسەركراونو مامەڵەی توندو ئازرو ئەشكەنجە دراون.


‎پەنابەرێكی خەڵكی پاكستان كەلەگەڵ ٣٠ كەسیدیكە هەفتەی ڕابردوو بەپێ خۆیان گەیاندۆتە یۆنان دەڵێ، گروپەكەمان لەلایەن پۆلیسەوە گیرا،  دواتر ڕادەستیسەربازەكان كراین، چونكە لیرەی توركییمان پێ دۆزرارایەوە، منیان بەچاو بەستراوی كردە ژورێكەوە بەجگەرە دەستەكانیان سوتاندم و بە پێلاقە لەپێەكانمیان دەدا. 


‎پەنابەرێكی دیكەی مەغریبی دەڵێ، ئێمەیان بردوە سەر ڕووبارەكەو بە كوتەك لەسەریان داین و بەبێ جل و بەرگ بەڕووتی گوتیان بگەڕێنەوە توركیا.


‎دوای گەیشتنەوە توركیا خەڵكی گوندێك هێندێك جل و بەرگیان داینێ.


‎پەنابەرێكیان دەڵێ، لەتوركیا دكتۆر پێی گوتم، سئ  ئێسكی پێیەكانشكاوە، بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە، دەبێ نەشتەرگەری بۆ بكەم و ئێستا لەنەخۆشخانە نەشتەرگەریەكەم بۆ كراوەو دەبێ هەفتەیەك لەوێ بمێنمەوە.


‎بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی میترۆ، پەنەبەرەكان ئێستا لەسەنتەری مانەوەیی پەنەبەرەكانی توركیا، چارەسەر وەردەگرن.


‎ووڵاتی یۆنان، ئێستا گرفتی گەورەی لەگەل زۆری كۆچبەری نایاسایی هەیە، چ لەناو خۆ، یاخود ئەو  پێنج كامپو خێوەتگەی، كەدابەش بوون بەسەر دوورگەكانی ئیجەدا (لەسبۆس، چيۆس، سێيمۆس، كەو و لەرۆس)


‎لەكاتێكدا ٣٥٥٩٠ ژنو پیاو منداڵ لەڕەوشێكی زۆر ترسناكدا دەژیم لەو كامپانەدا.


‎دەسەڵاتدارانی یۆنان، نیازیان وایە ئەو كامپانە دابخەن و پەنابەرەكان گوێزنەوە بۆ بنكەی دەست بەسەریی، تا ئەوكاتەی  كەیسەكانیان. بەلایەكدا دەكەوێ.


‎هەریەكە لەتوركیا وووڵاتانی یەكییەتی ئەوروپا، لە مارسی ٢٠١٦ مامەڵەیەكیان واژۆ كردوە، دەربارەی گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەی بەڕێگای دەریای ئیجەدا دەگەنە یۆنان، لەبەرامبەردا یوئێن ژمارەیەك پەنابەری سوری لەتوركیا بەفەرمی دەباتە ئەوروپا.


‎بەپێی ئەو مامەڵەیە، هەرپەنابەرێك  بەنایاسایی بگاتەیۆنان،  دەگەڕێندرێتەوە توركیا،لەبەرامبەردا ژمارەیەك پەنەبەری سوریی  لەناو خاكیتوركیا دەگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا.

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×