2019-11-30   4541     
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ''سەرۆك وەزیرانی عیراق بووە بە قوربانی یەكێتی و پارتی''.
ئاوێنه:ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "عادل عەبدولمەهدی، بووە قوربانیی یەكێتی و پارتی، چونكە بەشێك لەو هۆكارەی عەبدولمەهدی گەیاند بەم رۆژە بریتییە لەو داواكارییانەی هێزە كوردییەكان لە ناوبراویان دەكرد و رەتنەدەكرایەوە".
پەرلەمانتارەكەی كورد پێیوایە، ئەگەر كورد بەردەوام نەبێت لەسەر هەوڵەكان بۆ چارەسەری گرفتەكان، هیچ كارەكتەرێكی سیاسی لە عیراقدا ئامادە نابێت مامەڵە لەگەڵ كورد بكات و كورد توشی قەیرانی متمانە دەبێت لەگەڵ كەسایەتی و سیاسییەكانی عیراق.
ئاماژهی بهوهشدا، بۆیە شەقامی شیعی بێهیوا بوو لە حكومەت، بەوەی بۆتە حكومەتی چوار هێزی سیاسی و لەنێویاندا یەكێتی و پارتی".