ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ت (زانستی توێكاری) به‌مشێوه‌یه‌ بڵێته‌وه‌!
  2019-12-25       1994       


ئا: لوقمان غه‌فور



هه‌رگیز به‌بیرتا هاتووه‌ مامۆستاكه‌ت كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌رت بۆ ئه‌نجام بدات و وانه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویست بكات؟ ئه‌گه‌ر به‌بیرتدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ ڤیرۆنیكا دۆك -43 ساڵ- رۆژی 16ی دیسێمبه‌ر له‌ وانه‌ی بایۆلۆژی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامدا.

ڤیرۆنیكا دۆك ماوه‌ی 15 ساڵه‌ مامۆستای وانه‌ جیاوازه‌كانی بایۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ر و زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی –یه‌ بۆ قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندی له‌ شاری مه‌دریدی ئیسپانیا.

پێشتر دۆك بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی هه‌موو رێگایه‌كی زانستی گرتۆته‌به‌ر. بۆیه‌ كاتێك ویستی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانستی توێكاری مرۆڤ بڵێته‌وه‌، ئاماده‌یی نیشانداوه‌ كه‌ سه‌ردانی پێگه‌ی ئه‌لیئیكسپرێسس بكات و داوای كردووه‌ جلێكی مه‌له‌وانی تایبه‌تی بۆ دروستكه‌ن كه‌ هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كان و شانه‌ و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ نیشانبدات.

كاتێكیش له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ (میكایل دۆك) مێرده‌كه‌ی وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و بۆی نووسی: "شانازی به‌م بیرۆكه‌ مه‌زنه‌ی ژنێكه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ دڵخۆشم ژنمه‌، ئه‌مڕۆ وانه‌ی زانستی توێكاری مرۆڤ-ی وته‌وه‌ به‌ رێگه‌یه‌كی زۆر سروشتی، ئه‌و منداڵه‌كانی له‌ خۆشیدا تووشی شاگه‌شكه‌كرد، به‌رده‌وامبه‌ ڤێرۆنیكا"

به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیا له‌رێگه‌ی پۆستی مێرده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستخۆشی لێكرا و له‌ تویته‌ردا 63 هه‌زار و 300 كه‌س لایكیان كرد و 14 هه‌زاریش به‌ كۆمێنت ده‌ستخۆشیان لێكرد و داوایان كرد ئه‌م جله‌ هه‌موو مامۆستایه‌ك به‌كاریبهێنێت.

دۆك بۆ رۆژنامه‌ی نیو یۆرك پۆست وتوویه‌تی"من ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جلوبه‌رگی ده‌گمه‌نی به‌كارده‌هێنم بۆ وانه‌ی مێژوو، هه‌وره‌ها چه‌ندین مقه‌بای ره‌نگاو ره‌نگ و شێوه‌ی جیا بۆ فێربوونی هونه‌ر، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ وانه‌ی توێكاری مرۆڤ كردم زۆر جیاواز بوو".

ده‌شڵێت:"حه‌زده‌كه‌م ئه‌و تێڕوانیینه‌ی كۆمه‌ڵگا بگۆڕم له‌سه‌ر مامۆستا كه‌ پێیانوایه‌ مامۆستا كه‌سانی ته‌مبه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ری بیرۆكراتین".

 

 سەرچاوە: رۆژنامه‌ی نیو یۆرك پۆست

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×