2020-01-01   2584     
ئا: لوقمان غه‌فور
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ر له هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ به كاتی ئه‌مریكا، به رۆژنامه‌ی میلتن تایمز-ی راگه‌یاند؛ 750 سه‌ربازی فیرقه‌ی 80ی په‌ره‌شوت گه‌یشته وڵاتی كوه‌یت و 4000 سه‌ربازی دیكه‌ش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌گه‌نه سێنكۆم CENTCOM.
سێنكۆم (سه‌نته‌ری سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - عیراق و وڵاتانی كه‌ندا و میسر و سوریا و ئه‌فگانستان) كه یه‌كێكه له‌و 11 سه‌نته‌ره شهڕكهرهی ئه‌مریكا له جیهان هه‌یه‌تی.
به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكاش بڕیاردرا به بڵاوه‌پێكردنی كه‌تیبه‌ی پیاده‌ی هێزی په‌رچه‌كرداری ئاماده (IRF)ی سه‌ر به فیرقه‌ی په‌ره‌شوت له كوه‌یت وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر دواین رووداوه‌كانی عیراق. بۆ ئەو مەبەستەش ئێواره‌ی دره‌نگانی رۆژی 31ی دیسێمبه‌ر، 100 مارێنزی له وڵاتی كوه‌یت-ه‌وه ره‌وانه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد له به‌غداد، له‌هه‌مانكاتدا وه‌زیری به‌رگری ئەمریکا راگه‌یاند كه 2000 مارێنزی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت.
دوابەدوای ئەم لێدوانە پێدەچێت لەلایەن شەقامی ئەمریکییەوە فشار لەسەر ئیدارەی ترەمپ ھەبێت بۆیە مایك ئیسپر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا درەنگانی ئەمشەو ٣١ی دیسێمبەر وتی: "راسته‌وخۆ 750 سه‌رباز گه‌یشته كوه‌یت و له كۆتایی چه‌ند رۆژی داهاتوودا چه‌ند فیرقه‌یه‌كی تریش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی ره‌فتاره خراپه‌كانی ئیرانه‌وه، 14 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه و 4000 سه‌ربازی تریش ئەمڕۆ ٣١ی دیسێمبەر به‌رێكه‌وتووه.
فیرقه‌ی 80ی په‌ره‌شوت فیرقه‌یه‌كی پیاده‌ی پهرهشوته، تایبه‌ته به ئۆپه‌راسیۆنی دابه‌زین به‌و شوێنانه‌ی كه دوژمنی لێیه یاخود له قوڵایی خاكی دوژمندایه، یه‌كێك له ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌كانی كه فیرقه‌ی 80ی په‌ره‌شوت به‌شداری تێدا كرد دابه‌زین بوو بۆ ناو خاكی فه‌ره‌نسا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا و پشته‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی له هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا گرت.
له لایه‌كی دیكه‌وه مایك لهۆرن وته‌بێژ به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق به رۆژنامه‌ی نیویۆرك ده‌یلی نیوز-ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و 100 مارێنزه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به ره‌زامه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق دابه‌زیونه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و بڕیاریشه به به‌رده‌وامی دوو كۆپته‌ری هێرشبه‌ری ئاپاچی چاودێری باڵیۆزخانه‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه نه‌توانراوه میلیشیاکان بگه‌نه ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به نیاز نین باڵیۆزخانه‌كه چۆڵ بكه‌ین. وتیشی:"ئێمه به ئاشكرا وتومانه ئه‌مریكا پارێزگاری له هاووڵاتییه‌كی ئاسایی خۆی ئه‌كات كه له عیراق كارده‌كات بۆ عیراقییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت عیراق به سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بژی. چاودێری دۆخی عیراق ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین پارێزگاری له‌دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كان بكات به‌پێی ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی هه‌یه‌تی".
نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه 31ی دیسێمبه‌ر، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كه لایه‌نگری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئیران بوون هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری پڕ سه‌ربازكردنی عێراق و ده‌وه‌روبه‌ری ئێران بدات.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا دێت كه ئێواره‌ی 29 دیسێمبه‌ر به فرۆكه‌ی ئێف 15 كردییه سه‌ر پێنج بنكه‌ی حزبوڵڵا –ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا 25 چه‌كدار كوژران كه 4 یان سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵا – ن و له‌نێو كوژراوه‌كانی تریشدا 3 ئه‌فسه‌ی ئێرانی هه‌یه.