ئا: ئاوێنە
ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی
شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبەغدا لەهێرشێكی ئەمریكادا لەگەڵ قاسم سولەیمانی،
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، كوژران، ئەو دەلێت "لەکاتی
کارەساتی هەڵەبجەدا ساڵی ١٩٨٨ لەوێ بوم‌و لەدوای راپەڕینیشەوە فەرماندەی هیزێکی شیعە
بوم لەناوچەی قەراغی شاری سلێمانی".
"ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" لەدیدی
بەرپرسە عێراقییەكانەوە لەدوای روخانی رژێمی سەدام حسێنەوە لە2003دا بەیەكێك لەدەستڕۆشتوترین
پیاوەكانی عێراق دادەنرێت، كە زۆرجار لەتاریكیدا كاری دەكردو پەیوەندییەكی تۆكمەو
توندوتۆڵی لەگەڵ ئێرانییەكان هەبو، خۆی بەسەربازی قاسمی سلیمانی دەزانی‌و لەپەیوەندییەکی
بەردەوامدا بون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێکەوە کوژران.
ئەبو مەهدی موهەندیس، كە ناوی راستەقینەی جەمال
جەعفەر محەمەد عەلی ئال ئیبراهیم بو، ساڵی ١٩٥٤ لەشارۆچكەی قورنەی بەسرە لەدایکبوە،
ساڵی 1977 به‌شی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی لەزانكۆی تەكنەلۆجی تەواو كردوه‌و هاوكات په‌یوه‌ندی
كردوه بەحزبی دەعوەوە.
لەساڵی ١٩٨٠دا كە رژێمی سەدام حسێن هەڵمەتی
كوشتن‌و رەشبگیری سەركردەو چالاكوانانی شیعە دەستپێدەكات، ئەبو مەهدی رودەکاتە وڵاتی
کوەیت‌و بەشوناسنامەیەكی ساختە وەک ئەندازیار کار دەکات.
لەو سالانەدا كە كوەیت ببوە گۆڕەپانی چالاكی
حزبوڵای لوبنان‌و شیعەكان، ئەبو مەهدی موهەندیس تۆمەتبار دەكرێت لەوەی دەستی هەبوە
پلاندانان بۆ رفاندنی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كوەیتی‌و تیرۆر كردنی میری ئەوكاتی كوەیت‌و
تەقاندنەوەی باڵوێزخانەکانی ئەمەریکاو فەرەنسا، بۆیە بەر لەدەستگیر كردنی لەساڵی
١٩٨٣دا بەرەو ئێران هەڵدێت. له‌ساڵی 1984دا له‌لایه‌ن دادگای كوه‌یته‌وه سزای له‌سێداره‌دانی
بۆ ده‌ركراوه.
ساڵی ١٩٨٥ بەئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی
باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق هەڵبژێردراوەو پاشان بوە بەفەرماندەی سوپای بەدر كە باڵی
سەربازی ئەنجومەنەكە بوە، بەڵام لەساڵی 1990 لەحزبی دەعوەو ئەنجومەنی ئیسلامی‌و بەدر
دور دەكەوێتەوە‌و جوڵانەوەی موجاهیدینی عێراقی دادەمەزرینن لەگەڵ حاجی ئەبو زەینەب
خالسی.
ئەبو مەهدی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی
ئەخبار-ی لوبنانی دەڵێت "لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەو شارە بوم‌و بەچاوی
خۆم کارەساتی مەرگی هەزاران منداڵ‌و ژن‌و پیرەمێردم بینیوەو کامێراشم پێبوەەو وێنەشم
گرتوە".
دەشڵێت "لەنەوەدەكانی سەدەی رابردودا،
لەدوای راپەڕین وەك موجاهیدنە عێراقییەكان بنکەمان لەکوردستان كردەوەو لەشاری سلێمانی
تیپێکمان جێگیر كرد بەناوی تیپی مستەفا کە لە ١٥٠٠ چەکدار پێکدەهات‌و پەیوەندییەكی
توندوتۆڵمان هەبو لەگەڵ تاڵەبانی‌و یەکێتی نیشتمانی كوردستان‌و گۆڕی چەندین موجاهیدیشمان
لەگۆڕستانێكی ناوچەی قەرەداغە".
دوای روخانی رژێم له2003دا، ئەبو مەهدی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق‌و بوه‌ته په‌رله‌مانتار، سامی عه‌سكه‌ری راوێژكاری نوری
مالیكی رایگەیاندبو كە "له‌كاتی سه‌ردانماندا بۆ ئێران له2006دا، موهه‌ندیس
له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی دادەنیشت، به‌مه‌رجێك به‌پێی پرۆتۆكۆل ده‌بو ئێرانی‌و
عێراقیه‌كان هه‌ریه‌ك به‌جیاو له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر دابنیشن".
ئەبو مەهدی موهەندیس كە دایك‌و هاوسەرەكەشی
ئێرانین، زۆرجار بەوە تاوانبار دەكرا كار بۆ دەزگای ئیتلاعات‌و سوپای پاسدارانی ئێران
دەكات لەعێراق، ئەو خۆیشی ئەوەی نەدەشاردەوە كە ماوەی 20 ساڵی ژیانی لەئێران بەسەر
بردوە وەك سەركردەیەكی ناڕازی لەرژێمی سەدام‌و پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبوە لەگەڵ
ئێرانییەكان‌و دامودەزگاكانیان.
ئەو كە پەیوەندییەكی تۆكگمەی لەگەڵ حزبوڵای
لوبنان‌و حەسەن نەسروڵاشدا هەبوە، لەدوای ساڵی 2003ەوە رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌یەكخستنی
ماڵی شیعەو دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی شیعه‌دا. رۆڵی سەرەكیشی هەبوە لەدامه‌زراندنی
هێزەكانی حه‌شدی شه‌عبی‌و یه‌كێك بوە له‌فه‌رمانده‌كانی‌و ئامادەكردنی بۆ بەرەنگاربونەوەی
چەكدارانی داعش‌و پاشان بۆ گرتنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەتی شاری كەركوك.
ئەبو مەهدی موهەندیس له‌ساڵی 2009 خراوه‌ته
ناو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه، ئەو چەند رۆژێك لەمەوبەر یەكێك بو لەو ناڕازیانەی لەدژی
هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر هێزەكانی حزبوڵای عێراق چونە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەناوچەی
سەوزی بەغدا، بەڵام ئەمڕۆ خۆیشی لەگەڵ قاسمی سلێمانی لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمەریكاوە
كرانە ئامانج‌و لەبەغدا كوژران.







