دەمیرتاش: ئامانجم ئەوەیە ڕۆژێک بە زمانی دایک کە زمانی کوردییە بنوسم
  2020-01-30       3411       
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە گرتووخانەی ئێدیرنە دەستبەسەرە، سێیەمین کتێبی خۆی بڵاوکردەوە کە ڕۆمانێکە بە ناوی “لەیلان”. دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسێکی تورکی ڕایگەیاند "ئامانجی ئەو بریتییە لەوەی ڕۆژێک بە زمانی دایک کە زمانی کوردییە بنووسێت و بەرهەمی هەبێت".

ئاوێنە: دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنەکەدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی:

دوای ئەوەی کتێبی دەوران کرایە شانۆگەری و خوێندرایەوە ئەو کەسانەی دەچوون بۆ شانۆگەرییەکە کرانە ئامانج و ئەوەش مشتومڕی لێکەوتەوە. هەموو ئەوانە چەند ڕۆژێکی کەم پێش دەرچوونی کتێبی لەیلان بوو. هەندێک لە دەزگای چاپەکان پشتیوانییان بۆ تۆ دەربڕی. تۆ لە زیندانەوە چۆن لەو بابەتە ئاگادار بوویت؟
ھەندێکی لە ڕێگەی میدیاوە و هەندێکی لە ڕێگەی هاوڕێ پارێزەرەکانمەوە پێم گەیشت و هەوڵم دەدا لە بارودۆخەکە تێبگەم. ئەو کارێکبوو حکومەت و لایەنگرانی کردیان و وەک هەموو کات جگە لە بێڕەوشتییەکان هیچی دیکە نەبوو. بەڵام هەموو پشتیوانییەکان کە لە دژی ئەوە پیشان دران کارێکی جێی بایەخ بوو و بە دڵنیاییەوە ورەی بە ئێمە بەخشی. لەم ڕێگەیەوە جارێکی تر سوپاسیان دەکەم.

تۆ وتبووت “کاتێک بیرۆکەیەکی بچووک بە مێشکمدا دێت یەکسەر پەنا بۆ قەڵەمەکەم دەبەم”. چی وای لێکردنی لەیلان بنووسی؟
کاتێک بارودۆخی بێئومێدی و دڵتەنگی کەسانی دەرەوە دەبینم و تەماشایان دەکەم کە تا دێت بەرەو ژیانێکی بێ ماناتر پەلکێش دەکرێن هەستێکی وای لە ناخمدا بەئاگاهێنایەوە کە شتێک لەسەر ئەوە بنووسم. هەموو شتێک بە بیرکردنەوە لەوە دەستی پێکرد.

لە ڕۆمانی لەیلاندا خوێنەر کاتێک کتێبەکە دەخوێنێتەوە لە چیرۆکێکەوە دەچێتە ناو چیرۆکێکی دیکەوە. ڕۆمانێک لە ناو ڕۆمانێکی تردا… بۆ درووستکردنی ئەو سیناریۆیە چ ڕێگەیەکت پەیڕەو کردووە؟
لە ڕاستیدا بابەتی درروستکردنی سیناریۆ قورسترین بابەت بوو بۆ من. بەش بە بەش من چاوخشانەوەم بە هەموو کاراکتەر و پەیوەندی و وردکارییەکدا کردووە و ناچاربووم ڕێکیان بخەمەوە. چەند بەشێکم بە تەواوی لابرد و بەشی نوێم بۆ زیادکردووە. باش دەرچووە؟ لە ڕاستیدا دڵنیا نیم. بەڵام عەبدوڵا زەیدانی هاوڕێم (لە زیندان) هەڵەکانی بۆ ڕاست کردمەوە و بەو ڕێککردنەوانە هەوڵمداوە شتێک بکەم.

لە کتێبەکەدا لە چەندین شوێندا باست لە تێکەڵکردنی زمانی کوردی و تورکی کردووە. ئایا بە ئەنقەست ویستووتە بابەتی زمانی دایک لە چاوی منداڵەوە ڕەنگ بداتەوە؟
بابەتی زمانی دایک لە ڕاستیدا سەرەتا بابەتی منداڵ و تەمەنی منداڵێتییە. پێویستە ئەوکات فێربوونی زمانی دایک تەواو بکرێت. لەبەر ئەوە پێم وایە باسکردنی بابەتەکە لە کاتی درووستبوونییەوە زیاتر بە واتا دەبێت و ڕۆشنایی زیاتر بە بابەتەکە دەبەخشێت.
زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×