مەم و زین بە هەورامی چاپ دەکرێت
  2020-02-08     

نامێق هەورامی نووسەر و شاعیری کورد دوو نوسخەی مەم و زینی بەهەورامی کۆ کردۆتەوە و بڕیارە چاپیان بکات.

ئاوێنە: نامێق هەورامی شاعیر و نووسەر و توێژەری کورد لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: "پاش ماندوو بوونی دوو ساڵ کارکردن ، مەم و زینی هەورامی کارەکانی تەواو بوو، لێکۆڵینەوەو ساغ­کردنەوەی دوو دەستنوسی مەم و زینە بە هەورامی یان گۆران."

ئەو توێژەر و شاعیرە کوردە دەڵێت: "مەم و زین بە هەورامی کارکردنە لەسەر دوو نوسخەی دەستنوسی دێرین، ئێمە پێمان وابو خانی خاوەنی مەم و زینە، ئیستە بەهەورامیش دەیبینن، لەم کتێبەدا زۆر تەوەرم ورووژاندوە، بەم نزیکانە دەگاتە خزمەتتان".

نامێق هەورامی سوپاسی کەیومەرسی نیکڕەفتار دەکات کە مەم و زینەکەی خۆی داوەتێ و کەڵکی لەو نوسخەیە وەرگرتووە. هەروەهاش سوپاسی ئەو هاوڕێیەی کردووە کە نوسخەی دەستنووسی دووەمی داوەتێ.

کتێبی مەم و زین بە هەورامی بە بڕیاری پەروێز نیازی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکە چاپ دەکرێت و ئارش عەباسی کاری دیزاینی بەرگەکەی کردووە.

نامێق هەورامی ئەوەشی زیاد کردووە: "شانزەهەمین کتێبم چاپ دەبێت و شانزە کتێبی ترم چاوەڕێی چاپن، سوپاس بۆ ئەوانەی بەتامەزرۆیییەوە چاوەڕێی کارەکانمن."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×