کتێبەکانی نوسەرێکی تورک بەهۆی به‌كارهێنانی وشەی کورد قەدەغە دەکرێت
  2020-02-09       3265       
ئەلیف شەفەقی نوسەری تورک بەهۆی ئەوەی لە کتێبی 'مەحرەمدا' وشەی 'کورد'ی بەکار هێناوە، کتێبەکەی لە زیندانی دیاربەکر قەدەغەکراوە.

ئاوێنه‌: پەرلەمانتارێکی هەدەپە باس لەوە دەکات کە کتێبەکانی ئەلیف شەفەق بە فەرمی لەبەندینخانەی دیاربەکر قەدەغەکراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئەلیف شەفەق لە کتێبی مەحرەمدا باسی وشەی ‘کورد’ دەکات.

بە پێی ئەنجومەنی دەستگیرکراوانی شاری دیاربەکر، ئەم بڕیارە لە ٨مانگی تشرینی دووەم دەرچووە.

ئیبرۆ گونەی پەرلەمانتاری شاری دیاربەکر لەسەر لیستی هەدەپە، کە ئەندامی ئەو لیژنەیەیە و بەمدواییانە سەردانی شاری دیاربەکری کردووە، لەوبارەیەوە وتی چیتر کتێبەکانی ئەلیف شەفەق ناتوانێت بێتە ناو دیاربەکر چونکە ئەلیف شەفەق لە هەمان کاتدا ناوی لە لیستی قەدەغەکراوەکانی وەزارەتی داد دایە.

ئیبرۆ گونەی وتیشی هەموو کتێبەکانی ئەلیف شەفەق کۆکراوەتەوە بە هۆی ئەوەی کە لە کتێبەکەدا وشەی “کورد”ی بەکارهێناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×