شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك
  2020-02-13     
لوقمان غه‌فوور

واشنگتۆن پۆست نووسیویه‌تی "بۆ به‌دبه‌ختی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌ شوێنێكی گشتی و وێستگه‌ی میترۆ له‌له‌نده‌ن، كه‌ نه‌ك له‌نێوان دوو ئینسان رویدا به‌ڵكو له‌نێوان دوو مشك بوو، كه‌ وایكرد بچێته‌ مێژووه‌وه‌".

"شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی وێسگه‌" ناونیشانی فۆتۆیه‌كی (سام رۆڵی) یه‌ كه‌ "دوو مشك" نیشانده‌دات له‌ وێستگه‌یه‌كی میترۆ شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خۆراكی یه‌كێك له‌ رێستورانته‌كانی میترۆی له‌نده‌ن، و به‌م فۆتۆیه‌ش خه‌ڵاتی لۆمیكس-ی باشترین فۆتۆی ساڵی، ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی، له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن-ه‌وه‌، پێبه‌خشرا.

بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی 25 فۆتۆ دێت له‌ كێبڕكێكه‌ كه‌ له‌ 100 وڵاته‌ 48 هه‌زار فۆتۆی ساڵی 2019 پێشكه‌ش كرابوو. دوا واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكان رۆژی 4ی فێبریوه‌ری بوو كه‌ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك 28 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سام رۆڵی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"خۆشحاڵم به‌م بردنه‌وه‌یه‌، هه‌موو خه‌ونی ژیانم ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی وه‌هادا براوه‌ بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ فۆتۆكه‌ی من له‌ ژیانێكی مۆدێرندا چركاوه‌ كه‌ پێشبینی نه‌كراو بووه‌ رووبدات"

میكایل دیكسۆن به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن به‌ واشنگتۆن پۆست-ی وتووه‌ كه‌ فۆتۆكه‌ی سام داستانێكی بێوێنه‌ی ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی خستۆته‌ڕوو له‌ ژینگه‌یه‌كدا كه‌ ئینسانه‌كان باڵاده‌ستن تێیدا.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×