ڕانانێک بۆ ڕۆمانی هەرەسی ژێرخانێک
  2020-02-26     

هۆشیارجەمال



   عێراق بە درێژایی مێژوو سەر زەمینی ئازارەکانی مرۆڤ بووە، گەر سەیرێکی تۆماری ڕابردووی ئەم وڵاتە بکەین بۆمان دەردەکەوێت جگە لە گەلەکەی، پاشا و خەلیفە و سەرۆکەکانیشی زۆربەی کوژراون و دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر بوون. هەردەم هاوڵاتیانی لە ئازار و ئەشکەجەدا بوون و لە دۆخێکی دەروونی سەخت و شڵەژاویدا ژیانیان بردۆتە سەر.

      ڕۆمانی (هەرەسی ژێرخانێک) کە لە نووسینی ڕۆماننووسی عێراقی (نەوزات شەمدین)، وەرگێرانی (سەباح ئیسماعیل)ە. باس لە ژیانی خێزانێک دەکات لە سەردەمی حوکومڕانی حیزبی بەعسدا، بە دیاریکراوی لە کاتی جەنگی عێراق- ئێران دەستپێدەکات. باس لەسەختی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق دەکات لەو کاتەدا بەدەست بڕیار و کردارەکانی سەدام حوسێنەوە.

   کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە گەنجێکی خاوەن پێداوستی تایبەتە
بەناوی (سائیر) کە یەکەم بەرکەوتەی لەخوێندن و لە ژیانی ڕۆژنانەی لە کۆمەڵگادا توشی شکستی دەکەن بەهۆی ئەوەی ناتوانێت بە زمانێکی پاراو قسە بکات، لە جیاتی ڕێزگرتن لەم گەنجە بە چاوێكی کەمەوە لەلایەن هاوڕێ و هاوتەمەنەکانیەوە سەیری دەکەن کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە عێراق بە گشتی لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا پەروەردە کردنی مرۆڤ شکستی هێناوە، چ پەروردەی خێزانی بێت یاخود پەروەردەکردن لە ناوەندەکانی خوێندن.

  پاشان دۆخی سەختی ژیانی  لەو کاتەوە دەسپێدەکات کە (سائیر) کاتی سەربازی دێت و تاقانەی چەند خوشکێکە، بەناچاری دایکی لە ژێر زەمینی ماڵەکەیاندا دەیشارێتەوە بۆ ماوەی (١٢) ساڵ.

     سائیر لە دۆخێکی سەختدا دەژی، هەموو ژیانی پر دەبێت لە وەسوەسە و خەیاڵ و دەرونێکی شێواو سەرباری ئەوەی ژیانی ناو ژێر زەمنیەکە دەکات بە شوێنی کتێب خوێندنەوە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو بارودۆخە نوێیەی دروسبووە. بەڵام چارەسەری دۆخی دەروونی ئەم کەسە ناکات. ئەم ژیانە پر لە ئازارە  ئاوێنەی ژیانی زۆربەی خەڵکی عێراقە لە زاخۆ وە تا بەسرە.

  سائیر سەرباری ئەوەی لە ژێر زەمیندا ژیان دەباتە سەر، لەڕێگای ڕادیۆوە ئاگاداری ڕووداوەکانی دەرەوە دەبێت، هەر بۆیە بەردەوام  لە ڕێگای خەیاڵەکانییەوە دەچێتە ناو ژیانی واقیعی و ئازارەکانی خەڵکی دەبینێت. کوژرانی باوک و براکەی، کچان و ژنانی وڵاتەکەی و ڕۆچوونی دەسەڵاتی بەعس لە ڕێگای پیاوەکانی بەعسەوە بۆ ناو خێزانەکان و تاک بە تاکی کۆمەڵگا.

  دواجار  ڕژێمی بەعس ڕوخا و سەدام لە ناوچوو، (سائیر)یش بەشێوەیەکی کاتی هاتە دەرەوە لە ژێر زەمینەکە بەڵام بەهۆی  گۆڕانی تەواوی هزریەوە نەیتوانی لە دەرەوە بژی و بەناچاری گەڕایەوە ناو ژێر زەمینەکەی و بڕیار دەدات لەوێ بژی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×